زاری كرمانجی-سۆران
ئەمڕۆ شەممە لە سەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستكرا بە قیڕتاو كردنی بەشێكی شەقامی دووسایدی 30 مەتری (پیشەسازی كۆن-دێڵزیان).
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی، پڕۆژەكە بە گوژمەی نزیكەی 2 ملیار دینار، لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێت، بە سەرپەرشتی ئیدارەو شارەوانی سۆران لە رێگەی بەڵێندەرایەتی.