بەختیار سەباح-زاری كرمانجی:
سبەی یەكشەممە، 3ی كانوونی یەكەمی 2023، بنكەی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی ڕواندز، كۆتایی بە خولێكی دروومان دەهێنێت، كە 20 ئافرەت بەشدارییان تێدا كردبوو.
ئاسوودە عەبدوڵعەزیز، بەرپرسی بنكەی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی ڕواندز بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: “سبەی لە ڕێوڕەسمێكدا كۆتایی بە خولی دروومان دەهێنین، كە لەلایەن بنكەكەمان بە هاوكاری و پاڵپشتی دارایی دەزگای ڕوانگە، بە سەرپەرشتی قایمقامی قەزای ڕواندز بۆ ئافرەتانی سنوورەكە كرایەوە”.
هەروەها گووتیشی، ئەم خولە بۆ ماوەی یەك مانگ بەردەوام بوو، (20) ئافرەتی خاوەن پێداویستی تایبەت، گەورە كچ، دەرچووانی زانكۆو پەیمانگە و كەمدەرامەت بەشدارییان تێدا كرد بوو، سبەی لە مەراسیمێكدا بڕوانامەو دیارییان پێ دەبەخشرێت، هەروەها یەكەم و دووەمی خولەكەش خەڵات دەكرێن.