تایبەت بە زاری كرمانجی:
سێ ئۆتۆمبێلی سەربازى كە چەكداری پژاكی تێدا بوونە دابەزیونەتەوە شاری شنۆ و لەوێشەوە بەرەو پارێزگای ئورمیە چوونە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست زاری كرمانجی كەوتوون، دوێنی ژمارەیەك چەكدار بە جلی كوردییەوە چوونەتە نێو شاری شنۆ و لەوێشەوە چوونەتە پارێزگای ئورمێ.
ئەو سەرچاوانە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن ” چەكدارەكان جلی پەكەكە یان لەبەر دابووە و بە چەكەوە دابەزیون”.
ئەو هەواڵە دوای ئەوە دێت كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەواڵی ئەوە بڵاو بوویەوە ئێران داوای لە پەكەكە كردووە كە لە دامڕكاندنی سەرهەڵدان و ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵات هاوكاریان بن و پەكەكەش ئەم داوایەی رەت نەكردۆتەوە و هیچ روونكردنەوەشی لەسەر ئەم هەواڵە بڵاو نەكردۆتەوە”.