” بە گوژمەی 700 ملیار دینار شەقامێكی قەزای چۆمان بە دووساید دەكرێت “
ئاشنا ئەحمەد عایز-چۆمان
قائیمقامی قەزای چۆمان، دەڵێت ” دوا هەوڵە بەردەوامەكانمان لەگەڵ سەرۆكایەتی شارەوانی چۆمان، بە هاوكاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، شەقامێكی گرنگی شارەكەمان بە دووساید دەكرێت.
لەمبارەیەوە سوارە ئەكڕەم، قائیمقامی قەزای چۆمان، بە زاری كرمانجی گووت ” كاتێ لە پردی شینی چۆمان ڕەت دەبیت، لەنێوانی گەڕەكی گردمەندیل ناسراو بە دەرمانئاوا، هەتا گەیشتن بە چۆم هەنجیر ، هەبوونی روبار و لەپاڵیشیدا شاخێكی دڵگیر، جوانترین دیمەنن بۆ جوانی شار، سەڕەڕای قەیران و هەبوونی گرفتی زۆر، وەك بنچینەی كاركردنمان لە قائیمقامییەت بە هاوكاری سەرۆكایەتی شارەوانی چۆمان، هەمیشە بیرۆكەی گەشەپێدانی ئەو دەروازییەمان وەك كارێكی سەرەكی خۆمان لەو بابەتەمان ڕوانییوە”.
گووتیشی: ” لە قۆناغی یەكەمدا كەسەخت و ئاسان نەبوو، بە ڕاوێژ لەگەڵ شارەوانی و ئەندازیاران و هاووڵاتییانی ئەو گەڕەكە بەشێكی زۆری خانوو دوكان و شوێنی ئاژەڵ بەخێوكردن هەڵگیران، وەك نیاز پاكی بۆ جوانكردنی ئەو بەشە و دروستكردنی پەیژەو دیواری پاڵپشت دەستمان بەكاركردن و فراوان كردن كرد”.
ئاماژەی بەوەشدا: ” دوای هەوڵی و بەردەواممان لەگەڵ شارەوانییمان پێشنیارمان بۆ بەدووسایید كردنی شەقامی ئەو بەشە جوانەی شار كرد، خۆشبەختانە لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رەزامەندی وەرگیراو لە ئێستا ئەو پرۆژەیە لە قۆناغی تەندەرە بۆ وەئەستۆ خستنی كۆمپانییایەكی بەڵێندەرایەتی ، بۆ جێ بەجێ كردنی ئەو پڕۆژەیە”.
ئەوەشی خستەڕوو: ” دوای راوێژ و داواكردنی دروستكردنی شەقامێك بەناوی كۆڕنیشی دەرمانئاوا لە لێواری ئەو دوو سایدە، بەپێی دوو دەرخستەی ئامادەكراو بە بڕی حەفت سەد ملییۆن دینار، بە ئومێدێكی زۆر و پاڵپشتییەكانی جەنابی سەرپەرشتییاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئەو پرۆژەیەش دەچێتە خزمەتی هاووڵاتییانمان.