بەختیار سەباح- زاری كرمانجی:
ژمارەیەك چەكداری داعش چوونەتە نێو گوندی گۆپتەپە لە سنووری ناحیەی قەراجی سەر بە قەزای مەخموور و بەو هۆیەوە دوو سەربازی عێراقی بریندار بوون.
بەپێی زانیاریی و سەرچاوەكانی هەواڵ، ئێستە سوپای عێراق گەمارۆی گوندەكەی داوە و ناهێڵێت كەس لێی بچێتە دەرەوە، خەڵكی گوندەكە كوردن ناتوانن بچنە دەرەوە.
ئێستە چەكدارەكانی داعش لەنێو گوندەكەن و سوپای عێراق ناهێڵێ كوردانیش لە گوندەكەیان بچنە دەرەوە بۆ پاراستنی گیانی خۆیان .