سەردار قازی ـ زاری کرمانجی:
بەپێی ڕۆژژمێری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژی دووشەممە 3ـی تشرینی یەكەم پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم دامودەزگاكاندا.
پشووەكە سەرتاسەری عێراق دەگرێتەوە، و بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی كۆماری عێراقەوەیە.. هاوکات رێکەوتی ٨ـی تشرینی یەکەم، یادی لە دایکبوونی محەممەد(د.خ) پێغەمبەری ئیسلامە و بەوبۆنەیەوە ساڵانە لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم دەکرێتە پشووی فەرمی.