كاژیان جەبار عسمان
بەشی مێژوو قۆناغ چوارەم زانكۆی سۆران
شۆڕشی 14 تەمووزی ساڵی 1958 یەكێك بوو لە گرنگترین ڕووداوەكان لە مێژووی عێراقدا لەو سەردەمه لە دامەزراندنی حكومەتی عێراقیەوە تاكو 1958 خەڵك لە سیستەمی پاشایەتی لە عێراق بێزارببوون، بە هەمان شێوەش لە بەڕێوەبردنی عێراق لەلایەن بەریتانیاوە دەنگی ناڕەزایی هەڵدەبڕی، بۆیە هەردوو هێز مێژووییەكی رەشیان بۆ خەڵكی عێراق تۆماركردبوو ئیتر بۆ كۆتایی هێنان بەم بارودۆخە،خەڵك بڕیاریدا لە چوارچێوەی پارتو رێكخراوە سیاسییەكان كار بۆ لەناوبردنی رژێمی پاشایەتی بكاتو لەلایەكی تریش هەوڵی رزگاركردنی عێراق بدات لە چنگی ئیستعمار، ئیتر ئەفسەرانی سوپا بڕیاری پێكهێنانی رێكخراوێكیان دەركرد بەناوی رێكخراوی ئەفسەران ئازادیخواز، كە بەنهێنی لەلایەن (عبدالكریم قاسم)ەوە سەركردایەتی دەكران.
دواجار ئەم رێكخراوە بەنهێنی كاریان كرد بۆ ئەوە دەكرد كە لە دەرفەتێكدا بتوانن هەرسێ سەرۆكایەتییەكە تیرۆربكەن” لە بەرەبەیانی چواردەی تەمووزی 1958 دوای ئەوە عەبدولسەلام عارف، تەواوی پلانی بۆ داڕشتبوو دەستی كرد بە دابەشكردنی تەقەمەنی بەسەر هێزەكانداو بەرەو بەغدا هەنگاویان نا لەماوەی نیو كاتژمێر چونە ناو بەغداو باڵەخانەی ڕادیۆیان داگیركرد كاتێكیش داگیریان كرد پەخشی ڕادیۆكرایەوە، عەبدولسەلام عارف دەستی كرد بەخوێندنەوەی بەیانی یەكەمی شۆڕش و هانی خەڵكی دا وتی : ئەمە شۆڕشەكەتانە بنەماڵەی پاشایەتی لەناو بران وڕژێمی پادشایەتی هەرەسی هێنا لەگەڵ هەرەسهێنانیشی هەموو خراپەو گەندەڵیەكان هەرەسیان هێنا لەگەڵ ئەوەی عبد الكریم قاسم چاوەڕوانی ناكامی جوڵانەوەكەبوو، بەڵام عەبدولسەلام دەسی گرت بەسەر بەغداو قاسمیش سەركردایەتی هێزەكانی شۆڕشی گرتە دەست ئەركیشی پاراستنی دواوەی شۆڕشگێڕان بوو لە ئەگەری هەر مەترسییەك، بەرەو بەغدا هات لەناو ئۆتۆمبێلەكەی دا گوێبیستی دەنگی عەبدولسەلام بوو كە هەواڵی هەرەسهێنانی دەسەڵاتی پاشایەتی ڕاگەیاند و بەیاننامەی دامەزراندنی ڕژێمی كۆماری دەخوێندەوە بە خێرای خۆی گەیاندە بەغدا.
ئەفەسەرانی ئازادی خواز لەگەڵ بەرپاكردنی شۆڕش زۆر گرنگیان بەوە دەدا كە لەكاتی دەست گرتن بەسەر كۆشكی ڕیحاب هەرسێ دەسەڵات دار بەزیندووی یان بە مردووی دەست گیر بكەن، چونكە دەست گیر نەكردنیان مەترسییەكی گەورەی بۆ داهاتووی شۆڕش دروست ئەكرد چونكە نەبادە بەهاوكاری وڵاتێكی زلهێزی وەكو بەریتانیا بێنەوە سەر حوكم ئەو ترسەش زیاتر لەبەر ئەوەبوو كە هێندە لەمێژ نەبوو ڕەشید عالی گەیلانی و هاوڕێكانی ببوونە قوربانی دەستی دەسەڵات دارانی عێراقی و بە هاوكاری بەریتانیا جوڵانەوەكەیان سەر كوت كرا، كاتێكیش بۆردومانی كۆشك كرا نهۆمی سەرەوەی ئاگری گرت عبد ئیلا فەرمانی بە ئەندامانی بنەماڵەكەی كرد دابەزنە ژێر زەمینی كۆشكەكە بەڵام كە زانیان بواری هیچ نەماوە ( مەلیك و عبد الئیلا ) بنەماڵەكەی خۆیان دا بەدەستەوە، بەڵام عبد الستار عبوس لەناو باخچەی كۆشكەكە گولەبەرانی كردن دواكەس كە مابوو نووری سەعید بوو لەدوای گەڕان لەناو تەكسیەك دۆزرایەوە كە لەلایان خەڵكیەوە كوژرا بوو، بەكوشتنی ئەمانە شۆڕش سەركەوتنی بەدەست هێنا كە جەماوەر و پارتە سیاسیەكانیش ڕۆڵیان تێدا گێڕا بۆ بەرەبەیانی 14ی تەمووز لە بەغداو شار و شارۆچكەكانی عیراق خەڵكی سەرجەم توێژەكان هاتنە سەر شەقام و پشتگیری خۆیان شۆ شۆڕش دووپات كردەوە گەلی كوردیش وەكو بەشێك لە دانیشتوانی عێراق هاودەنگی خۆیان بۆ شۆڕش دەڕبڕی لە ڕاستیدا لەبەر ئەوەی بنەماڵەی ڕژێمی پاشایەتی لە عێراق بەشێوەیەكی دیار و پتەو دامەزرابوو، چونكە لەلایەن وڵاتانی ڕۆژ ئاوا پاڵپشتی لێ دەكرا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پارتە سیاسیەكانی ئەو سەردە دژی وەستانەوە، پارتی دیموكراتیش وەكو یەكێك لە پارتە سیاسیەكانی دی دژی ڕژێم وەستایەوە هەرچەندە ئەوكات پلەی سیاسی ئەوەندە بەرز نەبوو كە پارتەكانی تر دانی پێ دابنێن لە ڕیزی نیشتیمانی ئەمە لەلایەك و سیاسەتی خراپی بەریتانیا و عێراق بەرامبەر گەلی عێراق بەگشتی گەلی كورد بەتایبەتی نیگەرانی دروست كرد لەلایەن دانیشتوانەوە بۆیە هەوڵیان دا بۆ بەرپاكردنی شۆڕشی چواردەی تەمووز و كۆتایییان بە بنەماڵەی پاشایەتی هێنا.
جەماوەری شارەكانی سلێمانی و كەركوك و هەولێر و كۆیە و زاخۆ هاتنە سەر شەقامەكان و دڵ سۆزی خۆیان بۆ كۆماری عێراق ڕاگەیاند لە ڕاستیدا سەركەوتنی شۆڕشی عێراق بەندە بە پشتیوانی كورد، چونكە لە سێ بەشی سوپا بەشێكی كورد بوون ڕۆڵی بەرچاویان گێڕا لەگەڵ ئەفسەرەكانی عێراق لەكۆتای پێ هێنان بە ڕژێمی پادشایەتی هەر زوو ئیبڕاهیم ئەحمەد سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان دەست بەجێ پشتگیری پارتی بۆ ڕژێمی تازەی كۆماری ڕاگەیاند و بەیاننامەیەكی بڵاو و كردەوە بەگەرمی پێش وازی لە ڕژێمی تازە و ئازادی و برایەتی هەردوو میللەتی كورد و عەرەب كردەوە ئەوانیش هەڵوێستێكی ئەرێنیان هەبوو دواتر پارتیش جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە هەڵومەرجی ڕژێمی كۆماری هاوكارە بۆ بەدی هێنانی ئامانجەكان و بەدڵسۆزیەوە پشتیوانی لێ ئەكات .
دەرئەنجامەكانی شۆڕشی 1958
1.ڕوخانی ڕژێمی پادشایەتی و دەست پێكردنی قۆناغێكی نوێ ئەویش بریتی بوو لە ڕژێمی كۆماری
2 لە بەندی سێیەمی دەستووری كاتی كۆمارە تازەكە كە لە 27 تەمووزی 1958 دەرچوو بوو عبد الكریم قاسم ڕایگەیاند : كیانی عیراق لەسەر ئەساسی یارمەتی دانی هەموو دانیشتوەكانی دادەمەزرێ ئەمەش بەوە كە ڕیزی مافیان بگیرێت و ئازادیان بپارێزرێت ، عەرەب و كورد هاوبەشن لەم نیشتیمانەدا ئەم دەستوورە دان بەهەموو مافێكی كورد دادەنێ
3 گشت پارت و ڕێكخراوە سیاسی و ڕۆشنبیرەكان و جەماوەریەكان ڕێگەیان پێدرا بە ئازادی بنكەو بارەگاكانیان بكەنەوە و پەرە بە چاڵاكیەكانیان بدەن
- دوای هەفتەیەك لە ڕاگەیاندنی كۆمار حوكمەت فەرمانی بەخشینی گشتی دەردەكات و هەموو زیندانیە دوور خراوەكان وەك شێخ احمدی بارزان و شێخ لەتیف شێخ محمود و گۆرانی شاعیر .
- دەرچونی عیراق لە پەیمانی ئیستیعماری بەغدا و جیابوونەوەی دراوی عییراقی لەدەستەی ئیسترلینی و دانانی یاسای چارەسەر كردنی كشتوكاڵی.
سەرچاوەكان:
چەند لاپەڕەیەك لە مێژووی عیراق
نوسینی : چارلز تریب .چاپی سێیەم لا 185 – 190
- چەند لاپەڕەیەك لە مێژووی نوێ و هەورخی عیراق
نووسینی : ئەحمەد حەمەد ئەمین چاپی یەكەم لاپەڕە 161 _ 163
3 شۆڕشی چواردەی تەمووزی ساڵی 1958 لە عیراق
نووسینی : عبد القادر ساڵح
چاپی 2005 چاپخانەی كارێز لا 13- 14.

































































