زاری كرمانجی-سۆران:
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت، کۆنفرانسی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) لە کاتێکی گرنگدا ئەنجام دەدرێت.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) نووسیوویه‌تی: ئەمساڵ لە کاتێکی گرنگدا کۆنفرانسی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) ئەنجام دەدرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نووسیوویه‌تی: “هەڕەشەکانی گۆڕانی کەشوهەوا سنوورەکان ناناسێت، بۆیە دەبێت بەیەکەوە کار بکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەیان”.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) لە شاری دوبەی کرد و لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لێ‌کرا.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویته‌ری پێشوو) پێشتریش نووسیبووی: “چارەسەرکردنی گۆڕانی کەشوهەوا پێویستی بە هەوڵی بەکۆمەڵ هەیە، خۆشحاڵم لە کۆپ28م بۆ دووپاتکردنەوەی ئەو کارە گرنگانەی لە رێگەی هاوبەشییەکانمانەوە ئەنجامی دەدەین”.