موڕشید برادۆستی – سیدەكان:
سەرۆكی شارەوانی سیدەكان، ڕایدەگەینێت، كۆڵانێكی گەڕەكی ڕاپەڕین تەنیشت نەخۆشخانە، بەهۆی نەبوونی ئاوەڕۆ و خراپی شەقامەكە، سیمایەكی ناشرینی بەخشیبوو، خۆشبەختانە دوای هەوڵێكی زۆر ڕەزامەندی دروست كردنی ئاوەڕۆ و قیڕتاوكردنی ئەو گەڕەكە وەرگیراو و ئەمشەو پڕۆسەی قیڕتاو کردنی بۆ ئەنجامدرا .
عەبدولقادر ئەكڕەم سەرۆكی شارەوانی سیدەكان، بۆ زاری كرمانجی دووپاتی كردەوە، لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە گوژمەی 67 ملیۆن دینار دەستکرا بە چارەسەر كردنی گرفتی ئەو كۆڵانە، پڕۆژەكە لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانییمان جێبەجێی کرا و کۆتای بەکارەکانی هێنرا.
سەنتەری قەزای سیدەكان لە گەڕەكەكانی برادۆست، فەرمانبەران، ئازادی، ڕاپەڕین، سیدەكانی كۆن، گوڵان پێكهاتووە و بەشێكی زۆری ئەو گەڕەك و كۆڵانانە، خزمەت گوزاری بە تایبەت پڕۆژەی قیڕكردنیان پێنەگەیشتووە .