زاری كرمانجی-سۆران
ئیسماعیل گوندەژۆری، ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی چاوێری بازرگانی سۆران بەزاری كرمانجی گووت ” لهلایهن تیمەكانمان لە لیژنەی لەناوبردن هەزاران پارچە کەلوپەلی خۆراک و پاککەرەوەیان لەشوێنی گونجاو بەرێکاری تەندروستی لەناو برد.
راشیگەیاند ” لەئەنجامی پشکنینی بازار لەلایەن تیمەکانی پشکنین و چاودێری فەرمانگەکەمان و چاوساغی کۆگاکانی خۆراک و پاککەرەوەو هەروەها بەهاوکاری بازگەکانی سەر بە بنکەی ئاسایشی بازگەکان و وردەکاری مارکێتەکان بەجیاکردنەوەی کەلوپەلە ماوە بەسەرچووەکان رێژەیەکی زۆری ئەو کەلوپەلە بەسەر چوانە کۆ کرانەوەو لە هەلمەتێکدا بەهاوکاری تیمی کرێکارەکانی پاپاگروپ سەربە شارەوانی سۆران لەناوبردران.
ئاماژەی بەوەشدا “ هەفتانە ئەو چالاکیەی لەناوبردن سەربە فەرمانگەکەمان ئەنجام دەدرێن و بەردەوام بەهەماهەنگی بنکەی ئاسایشی بازگەکانی سۆران رێکدەخرێن.