زاری كرمانجی-سۆران
ئەمڕۆ پێنج شەممە 30-11-2023 وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، لەچەند پەیج و دەزگایەکی ڕاگەیاندن بەیاننامەیەک بەناوی دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ سەبارەت بەخەرجکردنی شایستە داراییەکانی مانگی ئەیلولی وانەبێژان بڵاوکراوەتەوە و لەچەند بەشێکی بەیاننامەکەدا وەزارەتی دارایی بەهۆکاری خەرج نەکردنی شایستەکانیان تۆمەتبار دەکەن”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” بۆ سەرجەم وانەبێژان و ڕای گشتی ڕوون دەکەینەوە کە: هیچ بڕیارو ڕێنماییەکی نوێ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییەوە بۆ خەرج کردن یان خەرج نەکردنی مووچەو شایستەی دارایی هیچ چین و توێژێکی مامۆستایان دەرنەچووە.