به‌ڕێوه‌به‌ری تاپۆی ڕواندز:
ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی نه‌خشه‌یان نییه، ناتوانین موڵكه‌كان تاپۆ بكه‌ین
ماوه‌یه‌كه هاووڵاتییانی دانیشتووی ڕواندز، وه‌ك پێویست داواكاری پێشكه‌ش ناكه‌ن بۆ تاپۆكردنی موڵكه‌كانیان، پرۆسه‌كه به سستی به‌ڕێوه‌ده‌چێ. به‌ڕێوه‌به‌ری تاپۆی ڕواندز ده‌ڵێت: “ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی نه‌خشه‌یان نییه، ناتوانین موڵكه‌كان تاپۆ بكه‌ین، تا نه‌خشه‌یان بۆ داده‌نرێ”.
چنار ئیبڕاهیم، تێبینه‌ری تۆماركردنی خانووبه‌ره‌ی ڕواندز به وه‌كاله‌ت له‌مباره‌یه‌وه بۆ زاری كرمانجی گووتی: ” تاپۆ نه‌كردنی به‌شێك له موڵكی هاووڵاتییان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی، له قه‌زای ڕواندز پێنج گه‌ڕه‌ك نه‌خشه‌ی په‌سه‌ند كراویان نییه، بۆیه ناتوانین موڵكه‌كان تاپۆ بكه‌ین، تا له‌لایه‌ن شاره‌وانی نه‌خشه‌یان بۆ دانه‌نرێت”.
هه‌روه‌ها گووتیشی، هۆكارێكی تر ئه‌وه‌یه، ئه‌و هاووڵاتییه‌ی داوای تاپۆكردنی خانووه‌كه‌ی ده‌كات، ده‌بێت خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی موڵكه‌كه بێت، نه‌ك به‌ناوی كه‌سێكی تر بێت.
لای خۆیه‌وه ئیدریس سه‌باح، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماركردنی خانووبه‌ره‌ی سۆران به زاری كرمانجی ڕاگه‌یاند: “ تاپۆكردنی خانووه‌كانی ڕواندز ڕانه‌گیراوه، به‌ڵام هه‌ندێ گرفتی ته‌كنیكی هه‌یه، پیێوسته چاره‌سه‌ر بكرێن، له‌وانه چه‌ند گه‌ڕه‌كێك له ڕواندز نه‌خشه‌ی پێویستیان نییه، بۆیه ناتوانرێت خانووی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه تاپۆ بكرێن، تا نه‌خشه‌یان بۆ داده‌نرێت”. زیاتر گووتی، گرفتێكی تر ئه‌وه‌یه، ئێسته هاووڵاتییان داواكاری كه‌م پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، بۆ تاپۆكردنی خانووه‌كانیان، به بۆچوونی من هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌و رسوماتهیه كه بۆ تاپۆكردن وه‌رده‌گیرێ، به لایه‌نه‌وه زۆر بووه.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره پتر روونیكرده‌وه، ئێسته شاره‌وانی ڕواندز، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سۆران، خه‌ریكی دانانی نه‌خشه‌یه، بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه.