زاری كرمانجی-سۆران
وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” لەسەر داواکاری عەقید یونس قادر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان، هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەڵسا بەدابین کردنی شەش ئامێری ئۆکسجینی ئەڵمانی لە جۆری دڕاگۆر بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان کە زۆر پێویستن لە کاتی هەبوونی ڕووداوی نەخوازراو”.
رائید رەوەند هاودیانی، گووتیشی: ” بەناوی بەڕێوەبەر و تەواوی ئەفسەران و کارمەندان سوپاسی بەڕێزیان دەکەین کە هەمیشە هاوکار و پاڵپشتی ئێمە بوو بۆ بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی سەر و مالی هاووڵاتییان.