زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” ڕۆژی ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، سەرپەرشتیاری ئیداری سەربەخۆی سۆران ھەڵگورد شێخ نەجیب، سەردانی ئەنجومەنی دادوەری کرد و لەلایەن دادوەر عەبدولجەبار عەزیز سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرا، لە دانیشتنێکدا گفتوگۆ دەربارەی هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان ئەنجومەنەکە و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرا بە مەبەستی گرنگیدان بە دادگاکانی سنووری ئیداری سۆران”.
هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، گووتیشی: ” لای خۆیەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران ئاماژەی بە زیادکردنی ژمارەی دادوەران کرد بۆ دادگاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ھەروەھا گفتوگۆکردن سەبارەت بە کردنەوەی دادگای بەرایی بۆ قەزای سیدەکان و کردنەوەی دادگای تاوانەکان(جینایە) له ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکە بوو.