سەردار قازی ـ زاری کرمانجی:
17ـی مانگی ئایندە براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر ئاشکرا دەکرێت، پێدەچێت 18 رۆژ پێش راگەیاندنی فەرمی براوەکە ئاشکرا بووبێت.
زۆرینەی سەرنجەکان بەو ئاراستەیەن، کە کەریم بێنزیما بەجیاوازییەکی زۆر بوەتە براوەی خەڵاتە بۆ یەکەمین جار لەمێژووی خۆیدا، دوای ئەو وەرزە نایابەی لەگەڵ ریال مەدرید تێیپەڕاند.
لیستێک دزەی کردووە کە دەریدەخات لەئێستاوە ئەو هێرشبەرە فەڕەنسییە بوەتە براوەی تۆپی زێڕینی 2022.
کەریم، وەرزی رابردوو بووە گۆڵکاری لالیگا و چامپیۆنزلیگ، لەپاڵ جامی سوپەری ئەوروپی و ئیسپانی، هەردوو نازناوەکەی بردەوە. بۆیەش هێرشبەره 33 ساڵانەکە بەهێزترین بەربژێری باڵۆن دۆرە.
لەو لیستەی دزەی کردوەتە سۆشیال میدیا دەرکەوتووە، بێنزیما بوەتە براوەی خەڵاتەکە و 27 خاڵی کۆکردوەتەوە، لەپلەی دووەم سادیۆ مانێ دێت بە 16 پۆینت. پلەی سێیەم 14 پۆینتی هەیە کە محەمەد سەڵاح ـە، ڤینیسیۆس جۆنیۆر لەپلەی چوارەم دایە بە 10پۆینت.
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بە 9 خاڵ و کێلیان مباپێ بە 6 پۆینت، پلەکانی پێنجەم و شەشەمیان گرتووە.
پلەی حەوتەم بوەتە بەشی کیڤن دی برۆین و 3 پۆینتی کۆکردوەتەوە و مۆدری لەهەشتەمە بە دوو پۆینت.
پلەی نۆ، دە و یازدەیەم پێکهاتوون لە ئێرلینگ هاڵاند، تیبۆ کۆرتوا و کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە 1 پۆینتیان هەیە.
ئەنجامدانی ئاهەنگی راگەیاندنی براوەی تۆپی زێڕین ـی 2022 لەکاتێکدایە 16 ـی ئۆکتۆبەر یاریی ئێلـ کلاسیکۆ لەچوارچێوەی یارییەکانی لالیگا بەڕێوەدەچێت.