زاری كرمانجی-سۆران
بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەرپرسی لقی ١٠ و نەقیبی سەندیکای ژمێریاران و وردبینانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی حزبی و حکومی و میوانان، بارەگای نوێنەرایەتی سەندیکای ژمێریاران و وردبینان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرایەوە.
هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند ” ئامانجی کردنەوەی ئەم لقە، بەرەو پێشبردن و بەهێزکردنی پیشەی ژمێریاری و خزمەتکردنی زیاتری ژمێریارانە لە ئیدارەی سۆران”.
لای خۆیەوە هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند: “وێڕای پیرۆزباییمان بۆ کردنەوەی لقی سەندیکایەکە، مەبەستمان تەنها کردنەوەی لقەکە نییە، بەڵکو گرنگە کە هەڵسەنگاندن بۆ ئەدای کارکردنی سەندیکایەکە و کاروباری ژمێریارانیش بکرێت، ئەمەش کارئاسانیی باشتر دەبێت بۆ هاوڵاتیانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەو بوارەدا”.