زاری كرمانجی-سۆران
لیژنەی ئابووری سۆران بڵاوی كردووەتەوە: ” تیمەكانمان لەژێر چاودێری قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران، سەردانی ماسی فرۆشانی جووت سایدی جوندیان و شێلم و پاقڵە فرۆشەكانی سەرشەقامەكانیان كرد لە سەنتەری شاری سۆران، لە ئەنجامدا بڕێك لە كەل و پەلی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” خاوەن پیشەكان ئاگادار كرانەوە دەبێت مۆڵەتی تەندروستی و كارتی تەندروستی و مۆڵەتی كار دەربهێنن، هەروەها ڕێنمای تەندروستی و بەرگری شارستانی بە گشت خاوەن پیشەكان درا”.
داواكاریش لە هاووڵاتییان كرا لەپێناو تەندروستیەكی باش هەر سەرپێچیەك ئەبینن لیژنەی ئابووری ئاگادار بكەنەوە لە رێگەی ژمارە مۆبایلی (٠٧٥٠٦٦٢١٨٠٢)

































































