بوار خالید عەبدولڵا
ئەم ڕاپەرینە لە ساڵی ۱۹٤٦ لەشاری ڪەرڪووڪ ڕویدا
ڪاتێڪ ڪرێڪارانی شەریڪەی نەوتی ڪەرڪووڪ داوای دامەزراندنی سەندیڪایان ڪرد ڪەبۆیان دابمەزرێت تاڪوو داڪۆڪی لەمافەڪانیان بڪات بەڵـام حڪومەتی عیڕاق ئەمەی ڕەتڪردەوە بەبیانوی ئەوەی ئەمە لەژێر ڪاریگەری بیری شوعیەتە و وە ئەگەر ئەمەشیان بۆبڪات ئەوا شتی تریشی بەدواوە دێت بۆیە حڪومەتی عیڕاق رازی نەبوو بەدامەزراندنی ئەم سەندیڪایە ئەمەش بوەهۆی ئەوەی ڪرێڪارانی ڪۆمپانیا یاداشتێڪیان پێشڪەش بە کۆمپانیا ڪرد و ڪۆمەلێڪ داواڪراوی تیابوو..
یاداشتەڪەی گاورباغی..
*داوانڪرد سەندیڪایان بۆ دابمەزرێت..
*لەڕوی موچەوە موچەڪانیان بۆ زیادبڪرێت..
*هۆیەکانی گواستنەوەیان بۆ دابین بڪرێت..
*بنکەی تەندروستی هەبێت لەنێو ڪۆمپانیا..
*بیمەی کۆمەڵـاتیان هەبێت لە داهاتوو دا…
*داوانڪرد ڪۆمپانیا خانویان بۆ دابین بڪات یان ڪرێی خانوەڪانیان بۆ بدات..
ئەم ڕاپەرینه لە باغی گاورباغی ڕویدا و ناوەڪەشی هەر لەم باغە هاتووە چین وتوێژی جیاواز بەشداربون لەم ڕاپەرینە هەندێڪ لە ڕاپەریوەڪان توشی گرتن و لێدان بونەوە هەرچەندە لەسەرەتادا حڪومەتی عیراق سەرجەم داواڪانی ڕەتڪردەوە بەڵـام لەدوای کۆمەلێڪ خۆپیشاندان و یاداشت لەساڵی ۱۹٤٦ ڪۆمپانیا ڕاگەیاندنێڪی بڵاوڪردەوە ڪە سەرجەم داواڪاریەڪانی مانڰرتوان دەبێت جێ بەجێ بڪرێت..
ڕاپەڕینی گاورباغ ئاماژەیە بۆ زنجیرەیەک ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی توندوتیژ کە لە ناوچەی گاورباغ کە ناوچەیەکی کوردستانە ڕوویدا. ڕاپەڕینەکە بەهۆی ناڕەزایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانەوە سەریهەڵدا، لەوانە داواکاری زیادکردنی ئۆتۆنۆمی و باشترکردنی بارودۆخی ژیان. خۆپیشاندەران لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان تێکهەڵچوون و زیانی گیانی لە هەردوولا لێکەوتەوە. ڕاپەڕینی گاورباغ نوێنەرایەتی ڕووداوێکی بەرچاو لە مێژووی خەباتی کورد لە پێناوی چارەی خۆنووسیندا دەکات و کاریگەریی درێژخایەنی لەسەر دیمەنی سیاسی ناوچەکە هەبووە.
- مانگرتنی گاورباغی (کرێکارانی نەوتی کەرکووک) لە ٤ی تەممووزی ١٩٤٦ زیاتر لە ٥٠٠٠ کرێکاری کۆمپانیای نەوتی کەرکووک لە باخچەی گاورباغی دەستیان دایە مانگرتن لەپێناو زیادکردنی کرێ و دەرنەکردنی بە کۆمەڵ و بەزۆری کرێکاران و بەدەستهێنانی مافی ڕێکخراوبوون و دانانی سندوقی بیمە بۆ نەخۆش و پەککەوتە و بەساڵاچووانی کۆمپانیا. ڕۆژی ١٢ی تەمموز هێزە چەکدارەکانی ڕژێمی پاشایەتی تەقە لە مانگرتووان دەکەن و ١٦ کرێکار دەکوژن و ٣٦ کرێکاری تریش بریندار دەکەن