سامان مستەفا محمدتاهیر مستەفا
قوتابی قۆناغی چوارەم بەشی کۆمەلناسی لە زانکۆی سۆران
سەرچاوەی ئیسلامی سیاسی دەگرێتەوە بۆ سەرەتاکانی ئیسلام، دوای کۆچی دوایی پێغەمبەر محەمەد لە ساڵی ٦٣٢ی زایینی. دوای کۆچی دوایی پێغەمبەر، شوێنکەوتووانی کە بە سەحابە ناسراون، یەکەم دەوڵەتی ئیسلامییان لە مەدینە دامەزران و بە تێپەڕبوونی کات، ئیمپراتۆریەت و دەوڵەتە ئیسلامییە جۆراوجۆرەکان سەریان هەڵدا، هەریەکەیان لێکدانەوە و جێبەجێکردنی بنەما سیاسییە ئیسلامییەکانی خۆیان هەبوو.
چەمکی مۆدێرن لە ئیسلامی سیاسی لە سەدەی بیستەمەوە دەستی بە شێوەگرتن کرد، کاتێک کۆمەڵگە موسڵمانەکان لەگەڵ تەحەددیاتی کۆلۆنیالیزم و مۆدێرنیزاسیۆن و عەلمانیزمدا دەجەنگان. بزووتنەوە بوژانەوەی ئیسلامی لە وەڵامی ئەم تەحەددایانە سەریان هەڵدا و بانگەشەیان بۆ گەڕانەوە بۆ بەها و نەریتە ئیسلامییەکان دەکرد وەک ئامرازێک بۆ چارەسەرکردنی پرسە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوورییەکان.
یەکێک لە کەسایەتییە کاریگەرەکان لە پەرەسەندنی ئیسلامی سیاسیدا سەید قوتب بوو و بیرۆکەکانی قوتب کاریگەرییان لەسەر بزووتنەوە و ڕێکخراوە ئیسلامییە جیاوازەکان هەبوو، لەوانە ئیخوان موسلیمین کە ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبوو لە بەرەوپێشبردنی ئیسلامی سیاسی لە جیهانی عەرەبیدا.
ئەمڕۆش ئیسلامی سیاسی لە زۆرێک لە وڵاتان و پێکهاتەکانی زۆرینەی موسڵمان لە سەرانسەری جیهاندا هێزێکی بەرچاو بەردەوامە، پارتە ئیسلامییەکان بەشدارییان لە سیاسەتی هەڵبژاردندا کردووە و هەوڵیانداوە کاریگەری لەسەر سیاسەتەکانی حکومەت لەسەر بنەمای بنەما ئیسلامییەکان دابنێن و لە هەمان کاتدا گروپە ئیسلامییە توندڕەوەکان لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجە سیاسییەکانیاندا خەریکی کردەوەی توندوتیژی و تیرۆریزم بوون.
لە بەناوبانگترین ئەو تەوژمە سیاسیە ئیسلامییانە “ئیخوان موسلمین”ـە کە ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی ئیسلامییە و لە کوردستانیش لە حەفتا و هەشتاکان پێی جێگیرکردووە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی باشوور بەتایبەت.
کوردستان ئێستا خاوەنی ٣ حیزبی ئیسلامییە و پێیان دەوترێت ئیسلامییەکانی کوردستان کە هەریەک لە (یەکگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری)ین.
ئایا ئیسلامی سیاسی کاریگەری هەیە لەسەرگۆرینی کولتور ڕەسەنی کوردەریی؟
ئەگەر سەیری تەوای جیهانی ئیسلامی بکەین ،هیچ نەتەوەیێک وەکو نەتەوەی کورد باوەشی بۆ ئایینی ئیسلام نەکرۆتەوە، بەدڵ و نیتەێکی پاک تەفسیری بۆ ئایینی کرردوە و تێکەڵاوی سروشتی جوانی کوردستان و کولتوری ڕەسەنی کوردەواری کردووە،هەر بۆیە جواننەکانی سروشتی کوردستان و ڕەسەنایەتی کەلتوور و بوونمان بەشێوەیەکی زۆر سروشتی لەپیادەکردنی ئاینیماندا ڕەنگی داوەتەوە ، بەلام لەم٣٠ساڵەی دواییدا بەهۆی بڵاوبوونەوە و گەشەکردنی ڕەوتی ئیسلامی سیاسیی لەکوردستان ،ئەوە ڕەسەنایەتیە و ڕەنگا و ڕەنگیانیە لە کوردستان سەندەوە .
گومانیان لەسەر کولتوری کوردی ڕەسەنی کوردەواری و سروشتی جوانی کوردستان بۆنە هێما نیشتیمانیەکان وەک نەورۆز و سرودی نیشتیمانی ئەی ڕەقیب و پیرۆزی خاک خوێنی شەهیدانیان دروست کردوە و خەلک بەشێوازێک چەواشە دەکەن کە گوایە ئەمانە کوفر شرک لەئیسلام بۆیە لە ئایینی ئیسلام ڕێگا پێنەدراوە .
ئەگەر بچینە قوولایی مێژوو، دەبینین مرۆڤ ئایین بەکار دەهێنت بۆ ڕێکخستنی ژیانی خۆیدا دەچێتە چوارچێوەیەکی سیاسی ،هەر بۆیە کاتێک ئایین بەکاردەهێندرێت ،مرۆڤەکان دەبنە خاوەن ئیرادە و ئەوە ئەقل کار پێ دەکات بەلام کاتێک ئایین بەکار دەهێندرێت ئەوە تاکەکات دەبن بە کۆیلە ئایین بە ئارەزووی خۆی ئارەستەی دەکات ،لە ٣٠سالی ڕابردوو ئیسلامی سیاسی ئەم شێوازە ئیسلامیە دێتە کوردستان ئەم ئیسلامی سیاسییە هەوڵدەدات ئەو بەرنامە دیدگا ئیسلامییە سیاسییەی کۆمەلگەی عەرەبی هەیەتی ،لەکۆمەلگەی کوردستان بیچەسپێنت .

































































