زاری كرمانجی-ڕواندز
رۆژی چوارشەممە 29-11-2023 بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران، بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەرپرسی لقی 10ی پارتی و قائمقامی قەزای رواندز و فەرمانگەی ژینگەی سۆران و رێكخراوەكانی ژینگەپارێزی، لە بناری چیای هەندرێن لە سنووری قەزای رواندز، نزیكەی 300 باڵندەو 80 سمۆرەو هەڵۆیەكی دەگمەنی شەرقی ئاسیا ئازادكرانهوه بۆ ناو سروشت”.
سەرجەم ئەو باڵندەو ئاژەڵە كێویانە لە لایەن هاووڵاتییەكی ئاژەڵ پارێز، بە ناوی “هەژار مەولود ” لە راوچی و بازاڕ كڕدرابوون و ئازادكراون و گەڕانەوە باوەشی سروشت، ناوبراو بۆ چەندین جارە ئەم كارە ئاژەڵپارێزانە ئەنجام دەدات.
