روکاڵ حسێن- چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی
بێگومان لەگەڵ دەستپێکی هاتنەکایەی مرۆڤایەتیدا ئافرەت وەک بوونەوەرێکی تەواوکەر لەگەڵ پیاودا رۆڵی کاریگەری لەپێک هێنانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی هەبووە لە رێکخستنی خێزان و دروستکردنی پیاوی مەزنیش حاشا لەتواناکانی ناکرێت، هەر لەسەرەتای دروستبوونی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی ئافرەت رۆڵێکی دیارو بەرچاوی بینیوە هاوشانی پیاو شەونخونی کردووە، دواتر
لەسەردەمی دۆزینەوەئ کشتوکاڵ بەهەمان شێوە ئافرەت رۆڵی لەکشتوکاڵ کردن و کارکردن گێراوە.
هەروەها لەمێژووی کوردا ئافرەت سەربەست بوون و هاوشانی پیاوان رەنجیان کێشاوە، چەندین ئافرەتانی گەورە دروستبوونە هەم لەکایەی سیاسی هەم لەکایەی ئەدەب وە هەروەها ڕۆڵی بەرچاویان گێراوە لەکارکردن دورستکردنی کۆمەڵگەی کوردی، لەسەرەتادا لەکشتوکاڵ کردن کاریان کردووە دەورێکی باڵایان تێدا بینیوە، بەڵام لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا بە خۆشحالیەوە دەبینین کەلەهەموو بوارەکاندا ئافرەتان بەشدارن، رۆڵێکی کاریگەر دەبینینن لەبازاڕی کاردا لەنێو هەموو نەتەوەیەکدا کە ئافرەت هاوشانی پیاوکاری کردووە پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە ئەگەر چاوێک بە کۆمەڵگەکانی ئیستا دا بخشێنین دەبینین کەئافرەت هەوڵی ئەوەیان داوە بەربەستەکان تا ڕادەیەکی زۆر تێک بشکێنن، بەردەوام دەرفەتی نوێ بۆ گەشەکردنی تاکەکان بڕەخسێنن کاتێک بەناو بازاڕی شارەکان گوزەر دەکەین ئەوە تێبینی دەکرێت کە ژمارەیەکی زۆرو بەرچاو لەئافرەت بە پیشەی جیاوازەوە سەرقاڵن.
بەشێکیان جگە لەوەی خاوەن کاری خۆیانن بوونەتە رەخساندنی هەلی کار بۆ بەشێکی تری ئافرەتان کەئەمەش زۆر گرنگە، پێویستە یارمەتی ئەوئافرەتانە بدرێت کەبوونتە هۆی رەخساندنی هەلی کاری زیاتر بۆ ئافرەتان، لەسەردەمانی زوو کەم تا زۆر هەندێک رێگری و بەربەست لەبەردەم کارکردنی ئافرەتان هەبووە، بەڵام لە ڕۆژگاری ئەمڕۆ بەهەوڵ و ماندووبوونی ئافرەت زۆرێک لەبەربەستەکان تێک شکاون و تا ڕادەیەکی باش ئافرەتان ڕۆڵ دەگێرن لەکارکردندا، گرنگە هەوڵ بدرێت بۆ زیاتر تێک شکانی ئەو بەربەستانە، ئافرەت دەبێت توانای بیسەلمێنت کە هیچی لە پیاو کەمترنیە دەتوانێت چەندان کاری جیاواز بکات.
تاڕادەیەکی زۆر باشیش دەتوانین شوێنی خۆمان لە بازاڕی کارکردندا زیاتر بکەینەوە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا بەشێکی بازاڕی کاری ئافرەتان پێک دەهێنن وە پێویستە هەوڵ بدرێت ئەم ڕێژەیە زیاتریش بکرێت، بەتایبەت لەبازاڕی کاری ئێستاکە هەمەچەشن بەخۆییەوە بینیوە، چەندین کاری جیاواز دروستبوونە کە پیشە بنەڕەتیەکەی بۆ ئافرەت دەگەرێتەوە، بەتایبەت ئەوکارانەی کەپەیوەستن بەخودی ئافرەتەوە، لەئێستادا تاڕادەیەکی زۆرباش لە هەرێمی کودستان بیرو هزری پیاوان سەبارەت بە زەرورەتی کارکردنی ئافرەت گۆڕاوە، لەهەموو کۆمەڵگەیەکی تەندروست و پێشکەووتوو پێوستە ئافرەتان و پیاوان شان بە شانی یەکتر کاربکەن لەبەر ئەوەی هەردوو رەگەز تەواو کەری یەکترن دەبێت هاوکارو پاڵپشتی یەکبن نەوەک هەوڵی یەکتر سڕینەوە بدرێت کە دواجار ئەم هاوسەنگیە نەبێت کۆمەڵگە لاسەنگی خۆی لەدەستدەدات،