سونگوڵ محسین- قوتابی قۆناغی چوار بەشی مێژوو لە زانکۆی سۆران
پەیوەندی عێراق و ئێران بە درێژای مێژووی باش نەبووە بەردەوام ناکوکیان لە نێواندا هەبووە.ئەوناکوکیانەیی نێوانیان دەگەرێتەوە بوو سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی سەفەویەکان لەسەدەی شازدەم تاکو جەنگی جیهانی یەکەم. لەم ماوەیەشدا چەندین ڕێکەوتنامە و جەنگ لە نێوانیان ڕوویداوە.کێشەو ناکوکیەکانی عێراق تەنها لەسەر سنور نەبووە.بەڵکو بوونی ناوچەی کوردستان وکورد هوکار بووە کە زیاتر پەیوەندیەکانیان بەرەو ناکوکی ببات.وەهەروەهاجیاوازی مەزهەب،مەزهەبی ڕەسمی عێراق سونە مەزەهەب بونە ئێرانیش مەزهەبیان شیعە بووەئەمەش یەکێکە لە فاکتەرەکانی ناکوکی نێوان دەوڵەتی عێراق و ئێران،دوای ئەوەی دەوڵەتی عوسمانی هەڵدەوەشێتەوە ویلایەتەکانی (بەسڕە،بەغدا،موسڵ)ئەم ویلایەتانە ئی دەوڵەتی عوسمانی بونە،بەڵام دوای ئەوەی هەڵدەوەشێتەوە و دەوڵەتی تازەی عێراق دادەمەزرێت دەبێتە میراتگری ئەو سێ ویلایەتانە،لەلایەن حکومەتی ئێران دانی پێ دانانرێت.
لەساڵی ١٩٥٨پەیوەندیەکانی نێوان عێراق و ئێران بەرەو خراپی چوو،بەهوی شوڕشی ١٤تەمموزی ساڵی١٩٥٨ کە لەعێراقدا ڕوویدا،بارودوخی سیاسی عێراق بەرەو خراپی برد،ئەمەش وایی کرد پارتە سیاسیەکانی عێراق لەیەکتری نزیک ببنەوە لە٩مارتی ١٩٥٧بەرەیی یەکێتی نیشتمانی دامەزراند،هەر لەگەڵ دامەزراندنی ئەو کومەڵەیە داواکاریان پێشکەش کرد،لەو داواکاریانەیی کە خستیانە ڕوو لە کارخستنی کابینەی (نوری سەعید)،داوایان دەکرد عێراق لە پەیمانی بەغدایی ساڵی١٩٥٥ بکشێتەوە،ڕێگەدان بە ئازادی دەستوور.
لەبەرئەوەی ئەم بەرەیە سەرکەوتنی بەدەست هێنا لەشوڕشی ١٤تەمموزی١٩٥٨ هەربویە عێراق ناچار بوو لە پەیمانی بەغددا بکشێتەوە،لەساڵی ١٩٥٩ هەردوو لا کەوتنە داژایەتی کردنی یەکتری.عێراق لەدوای شورشی ١٤تەمموز دەستوری نوێی ڕاگەیاند ئەمەش تریسی لە بوو ئێران و تورکیا دروستکرد، چونکە لە ماددەی سێی ئەو دەستورە دا هاتبوو عەرەب و کورد لە نیشتمان هاوبەشن.هەربوویە ئێران تورکیاش ترسیان هەبوو کە کوردەکانی ناوچەکانی ئەوانیش داوای هەمان ماف بکەن،فاکتەرێکی تر دەگەڕێتەوە بوو ئەوەی کاتێک کە ڕژێمی پاشایەتی لە عێراق ڕووخا نیگەرانی لە بوو وڵاتی ئێران دروستکرد چونکە ئێران ڕژێمی پاشایەتی پەیڕەو دەکرد ترسی هەبوو لەوەی ڕژێمی پاشایەتی لە ئێران بڕووخێت.هەربویە ئێران لە ڕێگەیی دەزگای (ساواک) کە دەزگایەکی ئەمنی سەرکوت کەرانەیە لەسەردەمی محمەد ڕەزاشا لەساڵی١٩٥٦ دامەزراوە.
دوایی ئەوەی عبدولکەریم قاسم دێتە سەر حکوم پەیوەندیەکانی لەگەڵ کورد بەرەو خراپی دەچێت ،لەبەر ئەوەی ئەو بەڵێنانەی کە بە کوردی دابوو نەیی بردە سەر،وە لەلایەکی تریش پەیوەندیەکانی عەبدولکەریم قاسم لەگەڵ عەبدولسەلام عارف باشە نەبوو ناکوکی کەوتە نێوانیان ،ئێران سودی لەو ناکوکیانەیی بینی کەوتە پشتگیریکردنی سەروک هوزە کوردەکان،لەئەنجامدا شوڕشی ئەیلول سەرهەڵدەدات لەساڵی١٩٦١ لەدژی عێراق و عەبدولکەریم قاسم بەسەرکردایەتی مستەفا بارزانی، ماوەی هەڵگیرسانی شوڕشی ئەیلولی ١٩٦١درێژەی کێشا تاکو ساڵی١٩٧٥،بێ گومان بوونی شوڕش لەنێوان سنورەکانیان کاریگەری دروست دەکاتن لەسەر پەیوەندیەکانیان.ئێران لەڕێگەی سەرکردەی پارتی دیموکراتی کوردستان پشتگیری شوڕشەکانی کوردی دەکرد ،کوردیش ناچار بوو پەنا بوو ئێران ببات ،ئەم پشتگیری کردنەیی ئێران لە پێناوی بەرژەوەندیەکانی خویی بوو تاکو لە عێراق بدات نەک لە پێناو بەدیی هێنانی مافەکانی کورد بوو،ئەو هاکاریانەی کە ئێران پێشکەشی کردەکانی کردبوو نزیکەی چارێکێک ملیون بوو بێجگە لە ناردنی کەرستەی خوراکی و پزیشکی بوو بارەگاکانیان،ئامانجی ئێران ئەوە بوو دەیی ویست فشار دروست بکاتن لەسەر عێراق تاکو دەست بەرداری بەشێکی ئاوەکانی شەتولعەرەب بێت بوو ئێران کەلە ئەنجامیشدا دەتوانێت سەرکەوتن بەدەست بێنێت لە ڕێگەی ئەو فشارانەی کە دە خستە سەر عێراق.
ماوەی نێوان ساڵانی ١٩٣٧-١٩٥٨ بەسەدەمی زێرینی پەیوەندیەکانی نێوان عێراق و ئێران دادەنرێت.دوای ئەوەی کە ڕژێمی پاشایەتی هەڵدەوەشێتەوە ، دواتر عێراق لە پەیماننامەی بەغدا دەکشێتەوە.دووبارە ناکوکیەکانی نێوانیان دەست پێ دەکاتوە.
لەساڵی ١٩٦١ شورشی ئەیلول بەسەرکردایەتی مستەفا بارزانی دەستی پێکرد، سەرهەڵدانی ئەم شورشە کاریگەری دروستکرد لەسەر پەیوەندیەکانی نێوان عێراق وئێران،هەربویە بارزانی لە کوتایەکانی ساڵی١٩٦٣سەردانی ئێران دەکات بەمەبەستی وەرگرتنی یارمەتی لە ئێران. ئێرانیش بەمەبەستی دژایەتی کردنی ئێراق بارزانی و شورشەکەی لە دژی عێراق بەکاردەهێنێت.بەم شێوەیە ئێران لە سیاسەتەکەی خوی بەردەوام دەبێت. لەنێوان ساڵانی ١٩٦٦-١٩٦٨بەردەوام دەبێت لە پشتگیری کردنی بارزانی شورشەکەی تاکو ساڵی ١٩٦٩شەڕ لەنێوان هێزی پێشمەرگەو ڕژێمی بەعس دروست دەبێت.
دوای ڕوخاندنی ڕژێمی عەبدولکریم قاسم،٨/٢/١٩٦٣ حکومەتی عێراق رایی گەیاند کە بوڕیی نەوت لە خانەقین ڕادەکێشێت بوو بە غدا . لەبەرئەوەی خانەقین کەوتبووە سنوری نێوان هەردوو وڵات بوویە هاوبەش بوون لەسەرچاوەکەی. بەعسیەکان لەبهرەئەوەی دژایەتی ناسریەکانی دەکرد، لەساڵی ١٩٦٧دەسهەڵات دەگرنە دەست هەربوویه دووبارە ناکوکی لە نێوانیان دروست دەبێت لەساڵی ١٩٦٨عێراق ڕای دەگەیێنێت کە ئاوەڕوویەکانی شەتولعەرەب هەمووی لەژێر دەسهەڵاتی عێراقه.ئێران دهبێت ئاڵای خویان لەسەر کەشتیەکان هەڵنەکەن ، هەربوویە ئێران ڕێکەوتننامەی١٩٣٧ڕەتکردەوە.