زاری كرمانجی-سۆران:
كۆبوونهوهیهك سهبارهت به كهمبوونهوهی رێژهی كارهبا و سیستهمی پریبهید له دیوانی وهزارهتی كارهبای حكومهتی ههرێمی كوردستان ئهنجام درا، هاوكات سهرۆكی دهستهی وهبهرهێنان و پارێزگاری ههولێر پشتگیری خۆیان بۆ پێشنیازی وەزارەتی کارەبا بۆ دابەزاندنی نرخی کارەبای پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و کارگەکان دەربڕی.
ئهمڕۆ (چوارشهممه 29ـی تشرینی دووهمی 2023) لە دیوانی وەزارەتی کارەبا، بە سەرپەرشتیی كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا و محەممەدشوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە کەمبوونەوەی کارەبا و سیستەمی پریبەید بەڕێوەچوو.
لە كۆبوونەوەكەدا هۆکارەکانی کەمبوونەوەی کارەبا و پڕۆژەی پریپەید و نرخی کارەبای 24کاتژمێری پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی وەبەرهێنان خرایەڕوو و پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان پشتگیریی خۆیان بۆ پێشنیازی وەزارەتی کارەبا بۆ دابەزاندنی نرخی کارەبای پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و کارگەکان دەربڕی، کە لە چاوەڕوانیی رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران دایە.
پارێزگاری هەولێر داوای کرد ڕەچاوی پشکی پارێزگای هەولێر لە پێدانی کارەبا بکرێت و جەختی لە تێستی وەرزی بۆ پشکی کارەبای پارێزگاکان کردەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارگرانیی سەر کارەبا کرا، کە خواست لەسەر کارەبا شەش هەزار مێگاواتی تێپەڕاندووە، لە کاتێکدا بەرهەمهێنان تەنیا سێ هەزار مێگاواتە و زیادکردنی بەرهەمیش پێویستی بە سووتەمەنی و بوودجە هەیە.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، پێداگیری لەسەر داواکارییەکانی هاووڵاتییان بهتایبهتی دانیشتووانی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان کرا و بەم نزیکانە بڕیاری گونجاو لەبارەیهوه دەدرێت.
ههر ئهمڕۆ چوارشهممه کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، “بڕیاری وەرگرتنی پارەی زیادە لە هاووڵاتییان، لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون، بە رێککەوتنی نێوان خاوەنی ئەو پڕۆژانە بووە و ئێمە وەکو وەزارەت ئاگاداری نەبووین. دەمانزانی پارەکە لە خەڵک وەردەگیرێت، بەڵام ئێمە ئاگاداری وردەکارییەکەی نەبووین”.
وەزیری کارەبا باسی لەوەش کرد، “لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان قسەمان کرد و بڕیار درا پێداچوونەوە بەو نرخە بکرێت. لە هەندێک پڕۆژەی نیشتەجێبوون، 120 دینار بەرامبەر هەر یەکەیەکی کارەبا لە هاووڵاتییان وەردەگیرا، پێشنیازمان کردووە ئەو نرخەیە بکرێتە 90 دینار. ئەوانەی 144 دیناریشن بکرێنە 100 دینار. پێشنیازەکانمان رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێن و بڕیاری پەسەندکرنی پێشنیازەکان لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی وەزیرانە”.
بە گوتەی کەمال محەممەد ساڵح، “زیادکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ کارەبای پریپەید، تەنها لە پارێزگای هەولێر کراوە و، لە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان نەکراوە”. ئاماژەی بەوەش کرد، “پێشبینی دەکەم لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت”.
لەلایەن خۆیەوە، د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی گوت، “بە دڵنیاییەوە ئەگەر ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیازەکانی وەزارەتی کارەبا پەسند بکات، پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون پێوەی پابەند دەبن. گومان لەوەدا نییە”.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد، پڕۆسەی کڕینی یەکەی کارەبا لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون “ببێتە ئۆنڵاین، ئەم کێشەیە چارەسەر دەبێت”.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، 28-11-2023، بەرگەشت ئاکرهیی گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی راگەیاندبوو، بڕیاری داشکاندنی نرخی کارەبای نیشتمانی بە رێژەی سەدا 12ـە دەبێت و ئەمەش دوای بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی کارەبای ناوچە پیشەسازیی و پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون دێت.
پێشتریش وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردبووهوه تێیدا هاتبوو، وەزارەتی کارەبا لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی راوێژکاریی خۆیدا، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی لە یاسای ژمارە (6)ی ساڵی 2021 ماددە (4)ـی بڕگەی (4)ـی ئەنجوومەنی وەزارەت پێی دراوە، دەتوانێت بە رەچاوکردنی بارودۆخی هاووڵاتییان پێشنیاز لەسەر کەمکردنەوە یان زیادکردنی پاڵپشتیی حكومەت بۆ نرخی کارەبا بکات.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، وەزارەتی کارەبا پێشنیاز بۆ ئەنجوومەنی وەزیران كردووه نرخی کرێی کارەبای 24 کاتژمێری ستییەکان و کارگەکانی پیشەسازی هەموار بکرێتەوە و بارودۆخی گوزەرانی هاووڵاتیان و کارگەکانی پیشەسازی لەبەر چاو بگیرێت.