كچانی بە مەبەستی كاری لەش فرۆشی رەوانەی شارنی دیكە كردووە .
عەقیدێك كە سەرۆكی گرووپێكی بەرفراوانی بازرگانی بە كچان و كاری سیخووریان دەكرد دەستگر كرا، ئەم عەقیدە خاوەن هوتێلێكە لە شاری بەغداد.
بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆانەی كە رۆژی سێشەممە٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە میدیا عێراقییەکان بڵاو كراوەتەوە دەركەوتووە ، هێزە ئەمنییەکانی عێراق خاوەنی هۆتێلێکیان لە شەقامی سەعدون لە بەغداد دەستگیرکردوە، کە سەرکردایەتی تۆڕێکی بەرفراوانی سیخوڕی و بازرگانیکردن بە کچان و ژنانەوە کردووە.
هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئاماژەیان بەوەداوە کە لە کاتی دەستگیرکردنی ناوبراو دەستگیراوە بەسەر ناسنامەکەی و دەرکەوتووە کە لە یەکێک لە لیواکان پلەی عەقیدی هەیە و ناوی(م، ب) ە.
زیاتر روونیان كردۆتەوە ” ناوبراو کچانی تەمەن (١٨) ساڵ بۆ کاری لەشفرۆشی رەوانەی هەرێم و پارێزگاکانی دیکەی عێراق کردووە”.