مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
گەڵاكانی توور پڕن لە ماددە خۆراكییە پێویستەكان، دەوڵەمەندە بە كانزاكانی وەك فۆسفۆر و ئاسن و كالسیۆم، هەروەها سەرچاوەی ڤیتامینەكانی C و K و Bن كە بۆ چەندین پرۆسەی بایۆلۆژی پێویستن، ئەمەش وای لێ دەكات ببێتە هەڵبژاردەیەكی بەنرخ بۆ ئەوانی خەریكی كێش دابەزاندن و هاوشێوەی بژاردە بەناوبانگەكانی وەك سپێناخ و قەیسین.
ماڵپەڕی”pink villa“ ڕاپۆرتێكی لە سەر سوودەكانی گەڵای توور بڵاوەكردووتەوە و بە سەرسووڕهێنەر ناوی بردووە .
پاككردنەوەی ژەهراویبوون :
گەڵای توور ئەنزیم و پێكهاتەی ڕووەكی تێدایە، كە ئەمەش وا دەكات ببێتە هەڵبژاردەیەكی نایاب بۆ پاككردنەوەی جەستە و نەهێشتنی ژەهرە خراپەكان. هەروەها دەكرێت هەندێك لەو پێكهاتانە تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەیان هەبێت و بتوانن گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان كۆنترۆڵ بكەن.
دژە ئۆكسێنەرەكان :
گەڵای توور دژە ئۆكسانیان تێدایە، وەكوو ئەنتۆسیانین، كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و هەروەها نەخۆشییە درێژخایەنەكانی دیكە. ئەم دژە ئۆكسێنەرانە دەتوانن بەرەنگاریی ڕادیكاڵە ئازادەكان ببنەوە لە جەستەدا، ئەمەش ڕێگە خۆش دەكات بۆ چەندین سوودی تەندروستی تر. هەروەها ئەم تایبەتمەندییە دەتوانێت سییەكان بپارێزێت لە زیانەكانی بەهۆی فشاری ئۆكسجینییەوە.
تەندروستی پێست :
توور ڤیتامین سی تێدایە كە یارمەتی بەرهەمهێنانی كۆلاجین دەدات و پێست تەندروست دەكات، هەروەها وەك پێكهاتەیەكی سروشتی چاودێری پێست دەكات و بە گەشاوەیی دەهێڵێتەوە و خانەكانی لە مردن و وشكبوون دەپارێزێت.
كێش دابەزاندن :
لە گەڵاكانی تووردا زیاتر (ڕیشاڵی خۆراكی) هەیە. ڕیشاڵ وا دەكات هەست بە تێری بكەیت بۆ ماوەیەكی زۆر و ئارەزووی خواردنت سنووردار دەكات، ئەمەش ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ دابەزاندنی كێش. هەروەها یارمەتی كۆنترۆڵكردنی تێكچوونەكان دەدات، وەك: قەبزی و ئاوسانی گەدە، جگە لەوەش توور بە گشتی دەتوانێت ئاستی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا كەم بكاتەوە.
بەرگری لەش بەرز دەكاتەوە :
سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە كانزاكانی وەك ئاسن و فۆسفۆر كە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی خانەكانی بەرگری لەش. لەگەڵ ئەوەشدا، ماددە خۆراكییە گرنگەكانی دیكەی تێدایە لەوانە تیامین و ڤیتامینەكانی سی و ئەی، كە كار دەكەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماندوویەتی. ڕێژەی ئاسن لە گەڵاكانی تووردا دەتوانێت یارمەتی ئەو نەخۆشانە بدات كە بەدەست كەمخوێنی و دابەزینی ئاستی هیمۆگلۆبینەوە دەناڵێنن.
دژە هەوكردن :
ئەگەر تووشی حاڵەتی ئازاربەخش بوویت، وەك باوەڕپێكراو، ئاوسانی جومگەكان، یان ئازاری جومگەكان، گەڵاكانی توور دەتوانێت یارمەتیت بدات. تایبەتمەندی دژە میكرۆبی و دژە هەوكردنی گەڵاكانی توور بە زۆری یارمەتیدەرە لە چارەسەركردنی ئەو جۆرە ئاوسانە.
خۆپاراستن لە نەخۆشی :
گەڵای توور پڕە لە ماددە خۆراكییەكان كە دەتوانێت ڕێگری لە نەخۆشییە باوەكان بكات. دەتوانێت یارمەتی دابەزاندنی ئاستی شەكری خوێن بدات، هەروەها پۆتاسیۆمی تێدایە كە وەكوو فراوانكەری خوێنبەرەكان كار دەكات، ئەمەش دەبێتە هۆی ئارامكردنەوەی خوێنبەرەكان و یارمەتی ڕۆیشتنی خوێن دەدات.