ئهمڕۆ چوارشەممە 11/29، مەسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، پێشوازی له یان برێم كونسولی گشتیی نوێی فهڕەنسا له ههرێمی كوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە کونسولی گشتی کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سهركهوتنی بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە پێناو بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی.
كونسولی گشتیی فەڕەنسا، ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان پێگەیەکی گرنگ و تایبەتی لای سەرۆک و خەڵکی فەڕەنسا بەگشتی هەیە و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.
تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی دیدارەکە بوو.