رێبوار حەمەلاو شوانی
جێگای شانازییە بۆ خەڵکی کوردستان کە یەکێک لە قوتابیانی دڵسۆز‌و خزمەتگوزاری رێبازی بارزانی لەم قۆناغە سەخت و هەستیارەدا بەرپرسیارێتییەکی گەورە و مێژوویی لەسەر شانی خۆی هەڵگرتووە و هێز و تواناکانی لە ڕووی زانستییەوە بۆ لە پێناو پارێزگاریکردن لە گەل و نیشتیمانەکەی و داکۆکیکردنی سەرسەختی مافەرەواکانی بەگەڕخستووە .
ئێمە لەناو هەرێمێکی بچووک لە رۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی هەزار رەنگی پڕ قەیران و هەڕەشەدا دەژین. لەم هەرێمەدا و بەتایبەت کاتێک سەیری ئاڵنگارییە جدییەکانی دوای کۆرۆنا دەکەین کە ژیانیان وەستاند و دوای ئەوەش وەک هەمیشە کێشە و ململانێ سیاسییە بەردەوامەکان سەریان هەڵدایەوە و زۆر کەس ئومێدی لەبەر بڕابوو و زۆر کەسیش خۆی دابوو و داویەتە دەستی بەرژەوەندییە تەسکە کاتییەکان، مرۆڤێک بە هێزەوە و بەوپەڕی تواناوە، پرسی بەهێزبوون دەهێنێتە ناو فەرهەنگی سیاسی و بۆ جێبەجێکردنی ئەم کارەش، رووبەڕووی هەموو ئاڵنکاری و بەربەستە ناوخۆیی و دەرەکییەکان دەبێتەوە و “کوردستانێکی بەهێز”، لە ئایدیاوە دەگوازێتەوە بۆ کردەوە و واقیعی سیاسی و کۆمەڵایەتی.له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، كوردستان چووه قۆناغێكی تری گه‌شه‌سه‌ندوو، خه‌ڵك به‌ته‌واوی ئومێدی خۆیان له‌سه‌ر كابینه‌ی نۆیه‌م هه‌ڵچنی و ئامانجیان بۆ ڕۆژێكی ڕووناكتر بۆ كوردستان هاته دیچارەنووسی کورد و کوردستان ڕوونە، تایبەتمەندی و سیماکانی دەگەڕێنەوە بۆ ئەو ڕێبازەی کە تێیدا پەروەردە بووە، کە ڕێبازی جەنابی سەرۆک مسعود بارزانییە و کە رەنگدانەوەی لە سەر هەموو جومگەکانی حکومرانی کردووە لە پێناو خزمەتکردنی کوردستانیان بە بێ جیاوازی . دەسەڵاتەکەی، کە جیاوازتر و گەشەسەندووترە لە هەموو ئیدارە و دەسەڵاتە هەنووکەییەکان، چ لەسەر ئاستی ناوخۆیی بێت یان لەسەر ئاستی دەرەکی ، کە بۆتە جێگای شانازی بۆ هەموو تاکێکی کوردستان، سەرەڕای هەموو فشار و بارودۆخ و هەلومەرجەکان هەمیشە بووەتە جێگەی سەرسوڕمان و شەرمەزاری دوژمنان و خیانەتکاران کە خەونیان بە لاوازکردن و نەهێشتنی سەنگ و پێگەی هەرێمی کوردستان دەبینی. مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان كاروانی چاكسازی و ئاوه‌دانی خسته ڕێ، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كۆمه‌ڵێك ته‌نگژه ڕووی له كوردستان كرد، به‌غدا ئه‌و به‌شه پاره‌یەی بڕی كه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ی ده‌كرد، نرخی نه‌وت دابه‌زی و كێشه له‌داهاتی ناوخۆ دروست بوو، سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه كۆرۆنا گه‌یشته كوردستان و حكوومه‌ت به ئیداره دانێكی تۆكمه‌وه رووبه‌ڕووی بووه‌وه، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان كه له هه‌موو دنیادا به كه‌سێكی به‌هێز ناسراوه و له رابردوویشدا ڕۆڵی له پیشخستنی دیپلۆماسییه‌ت و ژێرخانی ئابووری و ته‌ناهیی كوردستان هه‌بووه، چه‌ندان جار دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه خواستی یه‌كه‌می ئه‌و ئه‌نجامدانی چاكسازی و نه‌بوونی گه‌نده‌ڵییه هه‌ر ئه‌وه‌یش هۆكار بووه كه خه‌ڵكی كوردستان به ئومێده‌وه چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوه‌كانی بكه‌ن.گشت هەوڵەکانی مەسروور بارزانی ، سەرۆکی حکوومەتی کوردستان لە رابردوو و ئێستادا لە پێناو پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و هەوڵدان بۆ چەسپاندن و فراوانکردنی زیاتری دامەزراوەکە بە شارستانیکردنی دامودەزگاکان، دەبێت دیفاکتۆیان بکەین بۆ قۆناغێکی تری پێشکەوتوو بۆ داهاتوو. و لێکۆڵینەوە، چ مێژوویی و چ زانستی، کە چارەنووسێکی ڕوون و گەشاوەی هەیە لەبەردەم گەلەکەمان ئەمڕۆ و دوێنێ بۆ داهاتوویەکی گەشتر. سەرۆکی حکومەت روانگە و هزر و ستراتیژێکە لەسەر بنەمای بەرز راگرتنی شکۆ و کەڕامەتی تاک و ئیرادەیەکی بەهێزە بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان، کارکردنە بۆ بەدیهێنانی گۆڕانکاری لە ژیانی تاکی کوردستانی بە ئاڕاستەی خۆشبەختی بینینی بەربەست و ئاسەنگ وکۆسپەکانە وەک دەرفەتێک کە مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی کوردستان مۆدێلێکی نوێی سیاسەت و حوکمڕانییە لە میژووی کورددا و دۆکترینێکە بۆ بونیاتنانی نیشتیمانێکی بەهێزتر وگەشەسەندووتر هەربۆیە ، خەسڵەت و کردەوەکانی مەسروور بارزانی ، هەمیشە وایکردووە کە نەیارانی کوردوکوردستان تووشی هیستریا ببنەوە چونکە ئامانج بارزانی گەیاندنی دۆزی گەلەکەی و قەوارەی هەرێمە بە کەناڕی ئاڕامی و دڵنییایی.