مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە ڕاگەیانداروێكدا ئاشكرای دەكات دوای وەستانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، بنكە سەربازییەكانیان لە عێراق و سووریا هیچ هێرشێكیان نەكراوەتە سەر .
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پێنتاگۆن)، ئەمڕۆ چوارشەممە 29ـى تشرینی دووەمی 2023، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە “لە دوای ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل، هیچ هێرشێك نەكراوەتە سەر هێزەكانمان لە عێراق و سووریا.” دەشڵێت كە بەهۆی وەستانی شەڕەوە تەواوی گەشتە ئاسمانییە هەواڵگرییەكانیان بەسەر كەرتی غەززە ڕاگرتووە.
پێشتر فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا ئامارێكی بڵاوكردوە كە لە 17ـى تشرینی یەكەمی ئەم ساڵەوە زیاتر لە 70 جار هێرش كراوەتە سەر هێزەكانیان لە عێراق و سووریا و 66 سەرباز و كارمەندییان لە ئەنجامی هێرشەكان بریندار بوون.