شەهلا رەشید – زاری كرمانی
بەڕێوەبەری چاودێری گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سۆران، گووتی” تا ئێستا ناوی ئەو كەسانەی كە خاوەن پێداویستی تایبەتن نەگەڕاوەتەوە و چاوەڕێی ئەوەین ڕەزامەندی لەسەر بدرێت.
توران خدر، بەڕێوەبەری چاودێری گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” زیاتر لە هەزار كەسی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی ئیدارەی سۆران ناویان تۆماركراوە و بۆ هەولێر بەرز كراونەتەوە، تەواوی خاوەن پێداویستییەكانیش دوای دەرچوونیان لە لیژنەی پزیشكی هەموو ڕێكارەكانیان لای ئێمە تەواوبوونە، لە ئێستاشدا چاوەڕێی ڕەزامەندییەكانی وەزارەتەكانی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، دارایی و ئەنجومەنی وەزیرانین، بۆ ئەوەی بكەوێتە بواری جێبەجێكردن.
گووتیشی” ئەمەش تەنها ئێمە ناگرێتەوە بەڵكو هەموو كوردستان دەگرێتەوە، بۆیە لە هەندێك شوێن كارەكان تەواو بوونە و لە هەندێك شوێنیش هێشتا ماون، بۆیە دەبێ چاوەڕێ بین و بزانین كەی ڕەزامەندی لەسەر دەدرێت”.