مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی تەندروستی هەرێم، ڕێكلامكردنی بۆ ئەو جۆرە چا و قاوەیەیی كە بە مەبەستی دابەزاندنی كێش بەكار دەهێنرێن قەدەخە كرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2023، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان لە نووسراوێكدا كە واژۆی د. سامان وهزيرى تەندروستی بەسەرەوەیە، بڕیاریدا ئەو چا و قاوانەی بە مەبەستی دابەزاندن و زیادكردنی كێش بەكار دەهێنرێن تەنیا لە دەرمانخانەكان بفرۆشرێن و بە هەموو شێوەیەك ڕێكلامكردن بۆیان لە ڕاگەیاندنەكانی بینراو و بیستراو و نووسراو و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان قەدەخەیە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئەوەش ڕوونكراوەتەوە كە پێویستە ئەو جۆرە چا و قاوەیە لە ڕێگەی كوالێتی كۆنترۆڵی جۆری دەرمان ( KMCA ) ڕێگەپێدانیان پێ بدرێت و دەشڵێت “ئەو جۆرە چا و قاوانە دەبێت ستیكەریان لێ بدرێت و تەنیا لە دەرمانخانەكان بفرۆشرێن.”