زاری كرمانجی-سۆران:
حکومەتی هەرێمی کوردستان نرخی کارەبای ناوچە پیشەسازییەکان و پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون کەمدەکاتەوە.
لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە داشکاندنی نرخی کارەبای نیشتمانی ناوچە پیشەسازییەکان و پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون.
بەرگەشت ئاکرهیی گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیاند، بڕیاری داشکاندنی نرخی کارەبای نیشتمانی بە رێژەی سەدا 12ـە دەبێت و ئەمەش دوای بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی کارەبای ناوچە پیشەسازیی و پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون دێت و بڕیارەکەش لە سبەیەوە چوارشهممه 29ـی تشرینی دووهمی 2023 دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن.