زاری كرمانجی-سۆران:
مامۆستایەكی زانكۆ دەڵێت، ئەو بارودۆخ و ناسەقامگیرییەی لە عێڕاقدا هەیە، لە ئەنجامی نەبوونی متمانەی هاوڵاتیانییەتی بە حكومەتی خۆیان، هەروەها بوونی ناكۆكی قوڵی سیاسی نێوان لایەنە سیاسیەكانی عێراق و دواكەوتنی پێكهێنانی حكوومەت.
د. تالیب شێروانی مامۆستای زانكۆ، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” ئەم بارۆدۆخە ئالۆزەی لە عێراقدا دەگوزەرێت، لە ئەنجامی نەبوونی متمانەی هاوڵاتییانیەتی بە حكومەتی خۆیان و حكوومەتی عێراق نەی توانیوە خواست و داواكاری هاووڵاتییانی جێبەجێ بكات، كە لە لایەن خۆپیشاندەران لە ساڵانی رابردوو درانە حكوومەت، بریتی بوون لە خزمەت گوزاری سەرەتایی و دابینكردنی سەقامگیری و ئەمن و ئاسایش بۆ هاووڵاتیان، هەروەها نەهێشتنی گەندەڵی لە دەمو دەزگاكاندا. هۆكارێكی تر هەبوونی ناكۆكی قوڵی سیاسی نێوان لایەنە سیاسیەكانی عێراق، بە تایبەت لە نێو ماڵی شیعە و دواكەوتنی پێكهێنانی حكوومەت لە ئەستۆی ئەوانە”.
گووتیشی: ” كاریگەری ئەم بارودۆخەی كە ئێستا دەگوزەرێت لە عێراق، هەرچەندە كاریگەری لاوەكی دەبێت لە سەر هەرێم بەو پێیەی هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عێراق، بەڵام ئەو ناسەقام گیرەیەی كە لە عێراقدا هەیە ناگوازرێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان، چونكە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی رێزدار مەسرور بارزانی، توانیویەتی حكوومەتێكی نیشتمانی و توكمە دابمەزرێنێت و تارادەیەكی زۆریش خواستی هاووڵاتییان جێبەجێ بكات، لە ئەنجامی چاكسازیكردن لە دامو دەزگا كانی حكومەت و پێشكەشكردنی خزمەت گوزاری لە گشت كەرتەكانی حكومەتدا”.