شەونم عزیز ناوخۆش
عێراق وڵاتێک لە ڕۆژئاوای ئاسیا عێڕاق له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە ،کۆماری عێراق له ساڵی (۱۹۲۱ز) دامەزراوە ،له سەرەتای دامەزراندنییدا لەسەر شێوازی سیستەمی حوکمرانی پاشایەتی بوو،وله ساڵی (١٩٥٨ )ز به سەرکەوتنی شۆرشی ١٤ی تەممووز سیستەمی کۆماری بەرقەرار بوو.
جوگرافیا عێراق
وڵاتی عێراق ڕووبەرەکەی نزیکەی ٤٥٣,٥٠٠ کم شوینێکی گرنگی هەیه له جیهانی نوێدا،له بەر ئەوەی شوێنێکی جوگرافی بایەخ داری هەیه و دەڕوانێت بەسەر بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەوێته سەر پردێک زەوی هەرسێ کیشوەرەکان بەیەکتر دەگەیەنێت(ئەورووپا، ئاسیا، ئەفریقا)و ئاسانترین شوین و رێگای وشکانی و ئاوییه کە بەناوچه ئاوەدانەکاندا دەڕوات ،عێڕاق له رێگای (هلال الخصیب) دەست پێدەکات له کەنداوی فارس و پاشان پێچ دەخواتەوە بەرە و عێراق و سووریا و فەلەستین ولوبنان و تادەگاتە سەر دەریای سپی ناوەڕاست ،له سەردەمی مێژووی کۆندا ئەم ناوچەیه رێگای بەیەکگەیشتنی نەتەوەکانی ڕۆژهەڵات به ڕۆژئاوا بوو،سەرەڕای پێشکەوتنی شارستانی و هۆیەکانی گواستنەوه عیڕاق گرنگی و تایبەتمەندی شوێنی خۆی پاراست، لەبەر ئەوەی هوموو رێگاکان له ناوچەی کەنداو کۆدەبیتەوە و ناوچەکانی باکوورو ڕۆژهەڵات کەنداوی فارس ناوچەی شاخاوی و سەختن سەرەرای ئەوەی شوینێکی بازرگانی مامناوەندییه ئەویش لەبەر بوونی ڕێگاکانی ئاوی به دەریای سوور و نۆکەندی سویسدا بەڵام باشووری عێراق گرنگییەکی تایبەتی هەیه ،له بەر ئەوەی ناوچەیەکی بازرگانی سەرەڕای گرنگی شوینەکەی وڵاتی عێراق لەڕووی ئابوورییەوه بایەخی زۆری هەیه ،چونکه مادەی سەرەتایی کانزایی زۆری تێدایه که جیهانی نوێ پێویستییەتی و عێراق له ڕووی کشتوکاڵییەوه گرینگی خۆی هەیه بەتایبەتی له بواری چاندنی دانەوێڵە گەنم و جۆدا سەرەڕای بوونی چه ندین جۆر کانزا و سامانی سروشتی تر.
سنووری عێراق:دەکەویته باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ڕۆژهەڵاتی نیشتمانی عەرەبی، تورکیا دەکەوێته باكوورییەوه و لای ڕۆژهەلاتی ئێرانەو هەریەک له سووریا و ئوردن و عەرەبستانی سعوودی دەکەونە ڕۆژئاوایەوە وکوێت و کەنداوی عەرەبی له باشووری دا.
پێشینەیەکی مێژووی لەعێراق:عێراق له مێژوودا به وڵاتی دووڕووبار ناسراوه مێژووی ئەم ناوچەیه بۆ ۱۰ هەزار ساڵ زیاتر دەگەرێتەوه خاون مێژوویەکی زۆر دوور و درێژه سۆمەرییەکان ئەکەدییەکان ئاشوورییەکان بابلییەكان له نەتەوه دێرینەکانی ئەم وڵاتەن خاوەنی شارستانییەتییەکی بەرزبووه ،له مێژووی خۆیدا چەندین جار تووشی داگیرکاری و هێرشی نەتەوەكان بووەتەوه،ئەمەش بەهۆی بوونی شوێنی عێراق وەک ناوچەیەکی جوگرافی گرینگ ، بەشێک لەو نەتەوانە باسەکەین کە هەریەک له ساسانییەکان و سەفەوییەكان و عوسمانییەكان مەغۆلەکان و مەمالیکەکان ئینگلیزەكان بۆماوەیەکی زۆر فەرمانرەواییان له عێراق كردووه دوایین هێرش بۆ سەر عێراق لەلایەن رێكخراوی داعشەوه بوو کەتوانی بۆ ماوەی سێ ساڵ چەندین ناوچەی گرینگی عێراق داگیر بکات.
دەسەڵاتی سۆمەریی و ئاشوورییەکان:سۆمەریەكان دەسەڵاتی زۆریان هەبوو له خوارو ناوەراستی عێراقی ئیستادا لەسەرەوەش گەلانی تری لێ دەژیان،له سەردەمی حامورابی له ١٧٥٠ بو ۱۷۹۲ پ.ز لەگەڵ زۆربەی به شەکانی تریەکتریان گرت و بابلیشیان به پایتەخت دانا له سەروەش ئاشورییەکان خەریکی بازرگانی بوون لەگەڵ ئاسیادا له( ۱۱٠-۵۰۰ پ.ز) بابل بەرێوەدەچوو لەلایەن رۆژهەلاته ئاسیایەكان.
عێراق لەسەردەمی ئیسلامی گرتنی لەلایەن عەرەبەوه:دوای وەفاتی محەممەد(د.خ)( له ساڵی ٦٣٢ ک)خەلیفەی یەکەم ئەبوبەکرصدیق هێرشێکی کرد دژی ساسانیەکان وڕۆما، خواروی عێراقیان داگیر کرد و(خالیدی کوری وەلید)سەرکردەی هێرشەکەبووه. له ساڵی ٦٣٤-٦٤٤زلە ژێر دەسەڵاتی (خەلیفەی دووەم عومەر) هێزی خۆیان لەم دوو شاره کۆکردبووە و مووسڵیش له ژێر دەسەڵاتی ساسانییەکان دەرهێندرا ،و لە نەهاوەندیش دۆڕان بەم شێوەیه عەرەبەکان دەسەڵاتیان له ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئێران هەبوو بێجگه لەتەواوی عێراق،پەیوەندی له نێوان عەرەبە مسوڵمانەكان و خەڵکی ناوچەکه پەرەیەکی باشی سەند.
ئەگەرباس لە هاتنی ئومەوییەكان بکەین بۆ عێراق:دوای کوشتنی خەلیفەی سێیەم عوسمان (له ساڵی٦٥٦) ئاڵۆزی پەیدا بوو له ناوخەلیفەكاندا، له بەسڕه له (ساڵی ٦٥٦ ک) کێشە دروستبوو له ناومسڵماناندا، ئیمامی عەلی له ساڵی( ٦٦١ک) شەهیدكرا هەر دوای ئەو موعاوییە له سووریا بانگەوازی خەڵافەتی خۆی کرد، ئەوەبوو بەیەکەم خەڵیفه دادەنرێت لە ئومەوییەکان کەپایتەختەکەی دیمەشق بوو.
خەڵافەتی عەبباسی:له کاتی خەلافەتی ئومەویدا گەڵێک کودەتا لەعێراق کران یەکێک لە نەوەکانی مامی پێغەمبەر عەباس کە پشگیرێکی زۆری هەبوو لەلایەن ئەو هێزانەی که دژی خەلافەتی ئەمەوی بوون بەتاییبەتی له لایەن شیعەكانەوه. له ساڵی ٧٤٧ هێزی ئەبوموسلیم له یەکیاندا لەگەڵ ئومەوییەكان ئەوەبوو سەرکەوتن و عێراقیان گرت و بوو بەیەکەم خەلافەی عەباسییەكان له بەغدا،جگەله عێراق دەسەڵاتییان لە ئیسپانیا و باکووری ئەفریقاش گرتەوە، سووریا کەنداوی عەرەبی وئێران و گەڵێک ناوچەله ئاسیای ناوەڕاست وهیندستان گرتەدەست.
عێراق لە سەدەکانی ناوەڕاست: هاتنی مەغۆلەکان له ساڵی (۱۲۵۸) مەغۆلەکان بەهێزی داگیر کەری خۆیان بەره و بەغدا کەوتونەڕێ و داگیریان کرد ،نەوەی جەنگیز خان هۆلاکو دەستی کرد به لەسێدارەدانی ئاخیر خەلیفەی عەباسی و مرۆڤی زانا و لێزان نیگارکێش شاعیر و مرۆڤی بەدینی لەسێدارەدان، هەروەها سەرکردەی مەغۆل ئەبوسەید له ساڵی (۱۳۳۵) مرد فەرماندەی جەلایل دەسەلاتیان گرتە دەست له عێراق,تائەو کاتەی سەرکرده تەیمورلەنگ هاتو بەغدای لەساڵی (۱٤۰۱ )داگیرد.
عێراق لەسەردەمی سەفەویەکان لەساڵی ( ١٥٠١)ز دەسەڵاتی خۆیان ڕاگەیاند، شائیسماعیل لە١٥٠٧(١٥٠٧ز)دەستیگرت بەسەر ناوچەی کوردستان،گرنگی عێراق لەلایەن سەفەویەکان لەڕووی بازرگانی و ئاینی و سیاسی بوو،سەفەویەکان مەترسیان بۆ عوسمانیەکان دروستکرد ،
لەشەڕی چاڵدێران لە ساڵی (١٥١٤ز) شەڕ لە نێوان عوسمانی و سەفەوی ڕوویدا لەساڵی ( ١٥٠٨تا١٥١٤ز)دەوڵەتی سەفەوی سودی زۆری لە خێروبێیری عێراق وەرگرتووە.
عێڕاق لەسەردەمی عوسمانیەکان،حوکمڕانی عوسمانیەكان لە عێڕاق لەڕووی کارگێڕی کرایە چەند ویلایەتێک (بەسڕە،بەغدا،موسڵ،شارەزوو)لەسەردەمی عوسمانییەکان دوو پاشا حوکمی عێڕاق یان کرد، سەردەمی مەدحەت پاشا(١٨٦٩_١٨٧٢)،عێراق لەسەردەمی نازم پاشا (١٩١٠).
جەنگی جیهانی یەکەم وعێراق :بریتانییەكان له جەنگی جیهانی یەکەم وردە دوردە عێراقی خستەژێر دەسەڵاتی خۆیان له کۆنفرانسی ئاشتی له پاریس له سالی ۱۹۱۹ عێراق بوو بەژێر دەستەی بریتانیا و قەرارەکەش جێ بەجێ كرا له ساڵی ۱۹۳۰ بریتانییەكان بڕیاریان دا کەعێڕاق بکەن به مەلیکییەت و (مەلیک فەیسەلیان) دانا کەهاوپەیمان بووه لەگەڵ بریتانییەكان دژی تورکەکان، ناوچەی مووسڵ بوو به پرسیارێكی ئالۆز لە نێوان عێراق و تورکیادا، بەڵام نەتەوه یەکگرتووەکان کردیان به خاكی عێراق له ساڵی ۱۹۲۵ له جیاتی ئەوه بریتانیا داوای له عێراق کرد له قەرارێک که له ساڵی ۱۹۲۲ دا واژووکرا بوو کە بۆ ماوەی چوار سال بریتانیا لە وێ بمینێتەوه، بەڵام دەیان ویست زیاد بکرێت بۆ ۲۵ ساڵ و پارێزگاری له كوردەكان بكەن لە دەسەڵاتی سیاسی له عێراق،سیستەمی پاشایەتی عێراقی سەربەخۆبوونی مەلیکایەتی له عێراق له ساڵی ۱٩٣٢ بەڕەسمی دانی پێدانرا، له ساڵی ۱۹۳۳ مەلیک فەیسەلی یەکەم مرد،کورەکەی غازی هاته جێگای ئەویش له کارەساتیکی سەیارەدا له سالی۱۹۳۹ گیانی له دەستدا،دوای ئەو مەلیک فەیسەڵی دووەم بەهۆی بچوکی تەمەنییەوە عەبدوڵای خاڵی بوە جێگری.دواتر لەساڵی١٩٣٩ نوری سەعید کابینەی راگەیاند، له ساڵی ۱۹۵۸ کودەتایەك دژی مەلیکایەتی فەیسەڵی دوو نوری سەعید بەرپا بوو که ناوی بەشۆڕشی ١٤ی تەموز دانرا له کودەتایەکەدا مەلیک فەیسەلی دوو وعبدوللا کوژران و نوری سەعیدیش له ڕێگای هەڵاتن دا کوژرا .
سەردەمی کۆماری له ۱۹۵۸سەردەمی مەلیکایەتی روخاو دەوڵەتی عێراق دروست بوو و عەبدولکەریم قاسم هاته سەر حوكم قاسم بانگەوازی بیروڕای ئازادی دەکرد و په یماننامەی بەغدای له سالی ۱۹۵۹ هەڵوەشاندەوه، قاسم (مەلا مستەفا بارزانی) بانگهێشت کردەوه بۆ خاكی عێراق له وڵاتی دەربەدەری یەکێتی سۆڤیەت لەوكاته قاسم له سەرەتادا هاریکاری دەکرا لەلایەن عەرەبەكان و شوعییەکان،دواترگرژی کەوتە نێوان قاسم وبارزانی لەسەر بەڕێوەبردنی ئۆتۆنۆمی کوردستان،بارودۆخ ئالۆز بوو تاوای لێهات قاسم له کودەتایەکی سەربازی له ساڵی ١٩٦٣ دا کوژرا حکوومەتێکی تاز ، بەسەرۆکایەتی(عەبدولسەلام عارف) هاتە سەر حوكم له ساڵی ١٩٦٦ دا كوژرا جەنەرال عەبدولرەحمان عارف که برای عەبدولسەلام بوو هاته جێگای بەڵام له سالی ١٩٦٨ عه بدولرحمان له کودەتایەکدا له سەر حوكم لابردرا.
رژێمی بەعس
حزبی بەعس دەسەڵاتی گرتەدەست و جەنەڕال ئەحمەد حەسەن بەکر بوو بەسەرۆک کۆماری عێراق،دروشمی حزبی بەعس ئەوه بوو یەکێتی حزبی سوسیالیستی عەرەبی بوو،دان پێدانان بەڕەسمی بەمافەرەواکانی کورد و ناوچه کوردییەکان،ئەوە بوو بەیانی ۱۱ئازاری ۱۹۷۱لێکەوتە، بەڵام ڕژێمی بەعس له پەیمانەکانی خۆی پاش کەزبووه پەیمانی جەزائیریان له ساڵی ١٩٧٤ مۆر کرد لەگەل ئێران، له پاش مردنی ئەحمد حەسەن بەكر له ساڵی ۱۹۷۹ سدام حوسین هاته سەر حوکم .
شەڕی عێراق و ئێران
شەڕەکە له نێوان ئێران وعێراق روویدا له ساڵی ۱۹۸۰ تا ۱۹۸۸ شەڕەکه ٨ ساڵ خایاند له ساڵی ۱۹۸۰ عێراق دەیویست، سنووری شەتلعرەب بگرێتەوه بۆ خۆی که له ١٩٧٤عێراق دابووی به ئێران له بری ئەوەی ئێران هاریکاری کوردەکان نەکات. عێراق هاریکارییەکی تەواوی هەبوو لەلایەن وڵاته عەرەبییەکانەوه دژی شیعەی ئێران،ئەورووپا و یابان وڵاتی دوورگەی عرەبی به تایبەتی سعودیه هاریکاری عێراقیان دەکرد بە پارە، عێراق له ساڵی (۱۹۹۰ )ز کوێتی داگیرکرد و لەهەمان ساڵدا پەیمانی ئاشتی له نێوان ئێران و عێراق مۆرکرا دووهۆکاربوو هێرشی عێراق بۆ سەر کوێت ،یەکەم عێراق دەیگوت کوێت سەر لەعێراق بووه و یەکێکه له ناوچەکانی بەسڕه ،هۆکاری دووەم داواکردنی کوێت لەقەرزەکانی که دابووی بەعێراق دژی شەڕی ئێران ئازادکردنی کوێت له ۱/۱۷/ ۱۹۹۱ دەستی پێکرد و له ۲۸ شوباتی هەمان ساڵ شەڕ ڕاوەستا.
ڕاپەرینی کوردەکان و شیعەکان
له خواروی عێراقەوه شیعەكان و له کوردستانیشەوه کوردەکان، لەئازاری ۱۹۹۱ گەلی کورد بەهاوکاری پیشمەرگه ڕاپەرینی خۆیان دەست پێکرد له شاری ڕانیەوه، لەماوەیەکی کەم گشت ناوچه کوردییەکان نازاد کران به کەرکووکیشەوه.
کۆڕەکەی ١٩٩١رژێمی بەغدا له خواروی عێراقەوه کەوت بۆ سەر گیانی شیعەکان، کوشتن و بڕینی بەکۆمەل کوشتن له خووارو ڕاپەرینی شیعەی تواندەوه و هەموو هێزەکەی خۆی کۆکردەوه بۆ سەر کوردستان بەکۆپتەرو تۆپ و لەشكرەوه هێرشی هێنا، ئەوه بوو کۆڕەوه بەکۆمەڵەکەی چەند ملیۆنی لێ کەوتەوه.لە کۆتای بابەتەکەدا ئەمەوێت بڵێم عێڕاق هەمیشە جێگای بایەخ بووە وە بویتە جێگای ململانێی وڵاتان لە کۆن و ئێستادا هەروابووە ئەمەش لە یەک نەگرتنی عێڕاقیەکانە کە عێڕاق هەمیشە بە بارودۆخی سەختدا دەرباز دەبێت.