د. ئازا – زاری کرمانجی:
لاوێکی دەڤەری سۆران، بەشداری لە پاڵەوانیەتیەکی گەورەی وەرزشی لە ئاستی عێراق دەکات.
محەممەد ساڵح، یاریزانی یاریە هونەرە جەنگییەکان، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: ڕۆژی هەینی ٢٠٢٣/١٢/١، لە شاری کەرکووک بەشداری پاڵەوانیەتی یاری هونەرە جەنگییەکان دەکەم لە جۆری سەربەست MMA، کێشی ٨٧ كگم لە ئاستی هەموو عێراق.
ئەو پاڵەوانەی سۆران گوتیشی: هەر چەندە ئەو یاریزانەی من یاری لە بەرامبەر دەکەم تەمەنی بە ١٤ ساڵ لە من گەورەترە و کێشی زیاترە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕاهێنان و ئامادەکاری باشم کردووە و ئامانجم سەرکەوتنە لەم یارییە.


































































