زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی سەرچاوە مێژووییەكان یەكەم واژوو لە جیهاندا نە لە ڕۆمەوە بووە و نە لە ئەسیناوە، بەڵكو بە ڕەچەڵەك میزۆپۆتامیا بووە و هی ژمێریارێكی شاری ئوروكی سۆمەرییە، كە ناوی كوشیم بووە، لە دەوروبەری ئەو ماوەیەی لە نێوان ساڵانی ٣٤٠٠- ٣٠١٩دا ژیاوە. ٣١٠٠ ساڵ پێش زایین.
كۆچێم دوای هەژماركردنی بڕی ئاژەڵ و جۆی هاوردە و هەناردەكراو بۆ ناو پەرستگاكە، ناوی خۆی وەك واژۆیەكی فەرمی لەسەر لوحەكانی گڵینی پەرستگاكە دەنووسی، ئەم لوحانە پسوڵەی فەرمی چەندین باری جۆن كە چوونەتە ناو پەرستگای ئوروكەوە، لەسەریان نووسراوە: لە ماوەی ٣٧ مانگدا ٢٩ هەزار و ٨٦ باری جۆ گەیشتووە”.
واژۆی ژمێریاری پەرستگای ئوروك: كۆچێم
نووسەری هاوچەرخ یو.ن.هەراری لە كتێبەكەیدا “ساپیێنس: مێژوویەكی كورتی مرۆڤایەتی” ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەم واژۆ ڕوون و ڕوونە تەنیا بەڵگەیە لەسەر بوونی مامەڵە و حیسابەكان لە میزۆپۆتامیا كە بە پسوڵەی فەرمی بەڵگەداركراون كە واژۆكراون، بۆ پشتڕاستكردنەوەی ڕەسەنایەتییەكانیان بۆ زانیاری زیاتر لە ٥٠٠٠ ساڵ”.
سەرچاوە:
History of kurd – مێژووی كورد