زاری كرمانجی-سۆران
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران بڵاوی كردووەتەوە، لە درێژەی کارو چالاکییەکانی لیژنەی ئابووری سۆران، کە پێکدێت لە گەڕان و پشکنین بۆ گشت شوێنە گشتییەکان وەکو مارکێتەکان و نانەواخانە و خواردنگەکان و هتد… بۆ پێدانی رێنمایی تەندروستی، دەست بەسەر داگرتنی خواردن و کەل و پەلی ماوەبەسەر چوو، هەروەها دەست نیشان کردنی سەرپێچی کاران و پیدانی سزا و دروستکردنی کارت و مۆڵەتی تەندروستی، بەشێکە لە کار و چالاکییەکان، کە بە شێوەیەکی بەردەوام سەردانی شوێنەکان دەکرێت بۆ چاودێری کردنی بازار، لە رووی چونیەتی پەیرەو کردنی رێنماییەکانی تەندروستی”.
ئەوەش خراوەتەڕوو : ” لە هەڵمەتێكدا دەست بەسەر بڕێك خواردن و کەل و پەلی ماوە بەسەر چوو داگیرا، هەروەها بە هۆکاری نەبوونی کارت تەندروستی، چەندین خاوەن پیشە روبەرووی سزا بونەوە.

































































