زاری كرمانجی-سۆران
بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران و بەرپرسی نوسینگەی حەج و عومڕەی سۆران و ژمارەیەك لە كارمەندان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، تیروپشكی حەج بۆ كەس و كاری شەهیدان ئەنجامدرا.
كەریم كاوە، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” بە بەشداری مەلا یوسف چۆمانی بەرپرسی نوسینگەی حەج و عومڕەی سۆران و ژمارەیەك كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان تیروپشكمان ئەنجامدا بۆ كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان كە پێشتر ناوی خۆیان تۆمار كردبوو بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەڕیزەی حەج، لە سەر پشكی دیاری كراوی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان”.
گووتیشی: ” دوای راكێشانی ناوی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، بۆ ئەم ساڵ لە تیروپشك ناوی ئەم كەسانە دەرچووە كە بریتین لەم ناوانەی خوارەوە:
١- رحفزا رمەزان ئەحمەد
٢- عسمان الیاس خدر
٣- شاكر عبداللە
٤- نازدار حاتم مەلا
٥- مەحموود عەلی حجی
٦- صبریە سلێمان حسێن
٧-یوسف ایوب رحیم
٨- سەرباز فیزاللە یوسف