سەردار قازی ـ زای کرمانجی:
لەچەند رۆژی رابردوو پاڵەوانێتییەکی هەمەجۆر بەڕێوەچوو، یانەی چۆمان بەشداری تێدا کرد و بەدەسکەوتەوە گەڕایەوە.
پاڵەوانێتییەکە تایبەت بوو بەگۆڕەپان و مەیدان، 22 یانە بەشدارییان تێدا کرد چۆمان لەنێویاندا 36 خاڵی کۆکردەوە، و بووە خاوەنی پلەی پێنجەم لەسەر ئاستی کوڕان.
یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لەسەر ئاستی کوڕان بە 120 خاڵ، و لەسەر ئاستی خانمان بە130 خاڵ پلەی یەکەمی پاڵەوانێتییەکەی مسۆگەر کرد، خانمانی چۆمان ـیش لەپلەی دەیەم هاتن.
ریزبەندی ئاستی کوڕان بەم شێوەیەبوو:
ـ پێشمەرگەی سلێمانی 120 خاڵ
ـ سیروانی نوێ 116 خاڵ
ـ خانەقین 104 خاڵ
ـ سۆلاڤی نوێ 97 خاڵ
ـ چۆمان 36 خاڵ و لەپلەی شەشەم پیرەمەگرون هات بە 35 خاڵ.