مستەفا دۆلەمەری – بارزان:
دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بارزان دابینكرا، ئەویش بەسەر دوو نەخۆشخانە و 29 بنكەی تەندروستی لە سنووری قەزای مێرگەسۆر دابەشدەكات.
عادل عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری تەندروستی بارزان، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ئەمڕۆ یەك شەممە 27 تشرینی دووەمی 2023، لە ژێر چاودێری نووسینگەی مەلا مستەفا بارزانی و بە ئامادەبوونی نوێنەری دەزگای خێرخوازی بارزانی و نوێنەری رێكخراوەكان، 10 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشكی لە لایەن رێكخراوی پزیشكانی بێسنووری هۆلەندی بە هەماهەنگی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومیەكان بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بارزان دابین كرا.
بەڕێوەبەری تەندروستی بارزان، گوتیشی: وەكو بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بارزان ئەو دەرمان و پێداویستییە پزیشكیانە دابەشدەكەین بەسەر نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر و نەخۆشخانەی گشتی بلێ و 29 بنكەی تەندروستی لە سنووری قەزای مێرگەسۆر.