ئەمڕۆ دووشەم 27ـی تشرینی دووەم، لە راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت لە تەواوی ناوچەكەمان، لەگەڵ نمەبارانی پچڕپچڕ، لە كاتەكانی دوایی نیوەڕۆ رێژەی دابارین زیاد دەبێت، بەجۆرێك نمەباران زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە لەگەڵ بەفربارین بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكور و باكوری خۆرهەڵاتی هەرێم. پاشان كاریگەریی ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت، لە كاتەكانی شەودا كاریگەریی كەمی لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان دەمێنێتەوە.
لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان لە كاتەكانی بەرەبەیاندا، كاریگەریی ئەم شەپۆلە كۆتایی دێت، ئاسمان بەرەو پەڵەهەور و ساماڵ دەگۆڕێت، لە كاتەكانی شەودا ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە بەتایبەتی لە هەندێ ناوچەی پارێزگای دهۆك .
كەشناسی بۆ سبەی دەڵێت، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ نمەبارانێكی كەم. بۆ پلەكانی گەرما كەشناسی پێشبینیی خۆی بەم شێوەیە باس كردووە:
هەولێر : 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 15 پلەی سیلیزی
دهۆك : 13 پلەی سیلیزی
كەركووك : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
سۆران : 12 پلەی سیلیزی