ئەمڕۆ دووشەم27ـی تشرینی دووەم، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە دیدارێكدا لەگەڵ یان برێم كونسوڵی گشتیی نوێی فڕەنسا لە هەرێمی كوردستان، وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەكاربوون، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و هەموو پشتگیرییەكی خۆی و لایەنە پێوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی بۆ سەرخستنی ئەركەكەی دەربڕی، هەروەها خواستی هەرێمی كوردستانی بۆ برەودانی پێوەندییەكان لەگەڵ فڕەنسا، دووپات كردەوە.
لای خۆیەوە برێم خۆشحاڵیی خۆی بۆ دەستبەكاربوونی وەك كونسوڵی گشتیی نوێی وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستان دەربڕی و دووپاتی كردەوە، كار دەكات بۆ ئەوەی دۆستایەتی و پێوەندییەكان و هاریكاریی هاوبەشی وڵاتەكەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا فراوانتر بكات. هەروەها دووپاتی لە پابەندیی فڕەنسا بۆ پشتگیری لە هەرێمی كوردستان كردەوە.
لە تەوەرێكی تری دیدارەكەدا، هەردوولا لەبارەی دواین پێشهاتەكانی ناوچەكە بیروڕایان گۆڕییەوە.