زاری كرمانجی-سۆران:
رۆژنامه‌ی هه‌ولێر، وه‌ڵامی ماڵپه‌ڕی (دیپلۆماسی ئێرانی) ده‌داته‌وه، كه باسی له ئازادی ڕۆژنامه‌نووسان و گه‌نده‌ڵی كردووه.
رۆژنامه‌ی هه‌ولێر له سه‌روتاره‌كه‌ی ده‌نووسێت: “ماڵپه‌ڕی (دیپلۆماسی ئێرانی) ڕاپۆرتێكی به سوود وه‌رگرتن له هه‌واڵێكی میدیای په‌كه‌كه، له دژی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردۆته‌وه، كه تێیدا باسی له بوونی گه‌نده‌ڵی و ئازادی رۆژنامه‌نووسان كردووه”.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه “ئێران لەژێر سایەی حوكمێكی ناتەندروست بووەتە شوێنی تێكشكاندنی ئازادی و كەرامەتی مرۆڤ و ترس و تۆقاندن و سەركوتكاری، هەر بۆیەش جێگەی سەرسوڕمانە میدیاكانی ئێران لەڕوویان دێت باسی ئازادی بكەن”.
باسی له‌وه‌شكردووه، كۆماری ئیسلامی جگە لەوەی كە سەرچاوەی ھەموو نەھامەتییەكە بۆ گەلانی وڵاتەكەی خۆی، بۆتە سەرچاوەی نەھامەتییش بۆ زۆربەی گەلانی ناوچەكانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
“زۆر بێ چاووڕووانە بەرامبەر بە ھەرێمی كوردستانی ڕەفتار دەكا و لە كاری چەواشەگێڕانەدا بەردەوامە و دەیەوێ ھەمیشە خەڵكە ئاسوودەكەی نائاسوودە بكات”. ڕۆژنامه‌كه وای نووسیوه.