محمد مەحموود- سۆران:
وابڕیارە کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بکرێتە سیستەمی پریپەید، بۆ ئەو کارەش لیژنەیەک هاتوونەتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران و کار لەسەر ئەوە دەئەکەن کەوا شێوازی سیستەمی پریپەید لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ بکرێت و بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆرانیش دەڵێ” سەرەتا لە چەند گەڕەک و ناوچەی پیشەسازی سۆرانەوە دەست پێ دەکەین”.
ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند ” بۆ کارکردن بە سیستەمی پریپەید لیژنەیەک هاتۆتە بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران و کاریان لەسەر ئەوە کردووە بۆ ئەوەی سیستەمی کارەبای سۆران بکرێتە شێوازی پریپەید بۆ ئەمەش لە چەند گەڕەکێکی ناو سۆران و ناوچەی پیشەسازی دەست پێ دەکرێت “.
بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران ئاماژەی بەوەش کرد” نرخی کارەباکە زیاد ناکرێت تەنها ئەو نرخە دەبێتن کە ئێستا بۆ هەر کیلۆواتێک هەژدە دینار وەردەگیرێت، ئاماژەی بەوەش کرد” کارەبا دەبێتە سیستەمی کارت و هاوڵاتی ئەتوانێت ئەم کارتە بەکاربهێنێت، سەرەتاش لە چەند گەڕەکێکی سۆران و ناوچەی پیشەسازی دەستبەوکارە دەکرێت، لەهەندێ شوێن گرفتی هێلەکانی ئەنتەرنێت هەیە، چونکە ئەو سیستەمە پێویستی بە هێلی ئەنتەرنێتە بۆ پێدان و وەرگرتنی زانیاری.