زاری كرمانجی :
“ئەگەر سیستەمی پریپەید لە لەنگەی هەولێر سەركەوتوو بێت و رەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران وەردەگرن بۆ ئەوەی لە هەموو كوردستان جێبەجێ بكرێت”.
كامیل قەزاز، بریكاری وەزارەتی كارەبا راگەیاند “پلانی وەزارەتی كارەبا ئەوەیە سیستەمی پریپەید جێبەجێ بكرێت كە هاوشێوەی كارتی مۆبایل هاوبەشانی كارەبا بەكاری دێنن”.
ناوبراو ئەوەشی وت :”پڕۆژەكە وەك تاقیكردنەوە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر و بازاڕی دهۆك دەستی پێكردووە، ئەو سیستەمە سوودێكی زۆری هەیە و نرخی كارەباش كەمتر لەسەر هاووڵاتییان دەكەوێت.”
هەروەها دەڵێت” ئەگەر سیستەمەكە سەركەوتوو بێت و لەگەڵ كۆمپانیا گەیشتینە ڕێككەوتن، ئەوە ڕەزامەندیی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران وەردەگرین، بۆ ئەوەی لە هەموو كوردستان جێبەجێ بكرێت، چونكە سیستەمەكە كاریگەریی هەیە لەسەر رەوشی كارەبا و خەرجی كەم دەكاتەوە و داهات زیاد دەكات.”