به‌ختیار سه‌باح –زاری كرمانجی:
له سنووری قه‌زای ڕواندز، زیاتر له 150 شوێنی گه‌شتیاریی مۆڵه‌تییان نییه، به‌شێكی دیكه‌ش تا ئێسته تۆمار نه‌كراون.
هونه‌ر مه‌حمود، به‌رپرسی بنكه‌ی گه‌شتوگوزاری ڕواندز به وه‌كاله‌ت به زاری كرمانجی ڕاگه‌یاند: “له سنووری قه‌زای ڕواندز تا ئێسته 181 شوێنی گه‌شتیاریی تۆماركراون، له‌وانه 150 شوێن مۆڵه‌تی گه‌شتیارییان نییه، ته‌نیا 31 شوێن به فه‌رمی مۆڵه‌تییان ده‌رهێناوه”.
زیاتر گووتی: ” له هاوینه‌هه‌واری بێخاڵ له 73 شوێنی گه‌شتیاریی، 21 شوێن مۆڵه‌تییان هه‌یه، له جوندیان 10 شوێنی گه‌شتیاریی هه‌یه، 5 شوێن مۆڵه‌تییان ده‌رهێناوه، له ناحیه‌ی وه‌رتێ له 76 شوێنی گه‌شتیاریی ته‌نیا 5 شوێن به فه‌رمی مۆڵه‌تی هه‌یه”.
زیاتر روونیكرده‌وه، به‌شێكی تر له شوێنه گه‌شتیارییه‌كان تۆمار نه‌كراون به تاییه‌ت سه‌یرانگه‌ی گه‌لی ئاكۆیان، ئه‌وه‌ش به‌هۆكاری نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری له‌و شوێنه گه‌شتیارییانه، هۆكاری دیكه‌ش ئه‌وه‌یه خاوه‌نی ئه‌و شوێنانه نه‌هاتوون مامه‌ڵه‌ی ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی كاركردنی گه‌شتیاریی بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێش ده‌ستپێكردنی وه‌رزی گه‌شتیاریی به‌پێی ڕینماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گه‌شتوگوزاری سۆران، سه‌رجه‌م شوێنه گه‌شتیارییه‌كان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه، كه مۆڵه‌تی كاركردنی گه‌شتیاریی به‌ده‌ست بێنن، كه چه‌ندین رێكاری یاسایی له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌ر كه‌سێك پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان نه‌بێت، تووشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه‌و كه‌یسه‌كه‌ی ده‌درێته داواكاری گشتیی و له ڕێگه‌ی دادگا یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.


































































