مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كەشتی فڕۆكە هەڵگری “ئایزنهاوەر” دوای چەند رۆژێك لە بەرێ كەوتنی، لە ئاوەكانی كەنداوی عەرەبی لەنگەری گرت.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریكا لە پلاتفۆرمی “ئێكس”، ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی تشرینی دووەمی 2023، راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و راگەیاند كە گروپی كەشتی فڕۆكە هەڵگری “ئایزنهاوەر” لە گەرووی هورمز پەڕیوەتەوە و چووەتە ناو ئاوەكانی كەنداوی عەرەبی،”
هەروەك لە راگەیاندراوەكە ئاماژەی بۆ كراوە كاری كەشتی فڕۆكە هەڵگری ئایزنهاوەر لە كەنداو دەستەبەركردنی ئازادی گەشتكردن لە رێڕەوی ئاوی نێودەوڵەتی و پشتگیری لە پێداویستییەكانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریكا لە سەرتاسەری ناوچەكە دەكات.
ئەوەش هاتووە “دوو كەشتی فڕۆكەهەڵگری “یو ئێس ئێس دوایت ئایزنهاوەر”، كەشتیی كروزەری مووشەكی رێنماییكراو” یو ئێس ئێس فلیپین سی” و دوو كەشتی تێكدەری مووشەكی رێنماییكراوی لەگەڵدا بووە.