محەممەد مەحموود – سۆران :
وا بڕیار بوو لە ٣-١٢ ئەمساڵ هەڵبژاردنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئەنجام بدرێت لە سنووری لقەکان، تا ئێستا لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک بە دروستی لقەکانی یەکێتیی مامۆستایان کارەکانی خۆیان کردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە سنووری سلێمانی وەک پێویست لقەکان کاریان نەکردووە پێدەچێت هەڵبژاردن چەند ڕۆژێک دوابخرێت.
لەم بارەیەوە سەرچاوەیەکی تایبەت لە سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند” پارتی تەواوی ئامادەکارییەکانی کردوەو ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن ، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە سنووری سلێمانی بایکۆتی مامۆستایان هەیەو لقەکان وەک پێویست کاری خۆیان نەکردووە، رەنگە هەڵبژاردنی یەکێتی مامۆستانی کوردستان چەند ڕۆژێک دوا بخرێت بۆ ئەوەی تەواوی هێز و لایەنە سیاسییەکان بەشداربن لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان”.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ” بڕیاربوو لە ٣-١٢ هەڵبژاردن بکرێت ، بۆیە داواکراوە بیست ڕۆژ پڕۆسەکە دوابخرێت، بۆئەوەی تەواوی لایەنەکان بەشداربن لەو هەڵبژاردنە.