له رواندز 22 هاووڵاتی مامه‌ڵه‌ی زه‌وی سندوقییان ته‌واو كراوه
به‌ختیار سه‌باح-زاری كرمانجی:
له قه‌زای رواندز 22 هاووڵاتی به‌پێی رێنماییه‌كانی زه‌وی سندوقی مامه‌ڵه‌یان ته‌واو بووه، به‌شێكی تر مامه‌ڵه‌كانییان ره‌تكراوه‌ته‌وه.
چیایی محه‌مه‌د، سه‌رۆكی شاره‌وانی ڕواندز بۆ زاری كرمانجی گووتی: ” له قۆناغی یه‌كه‌م 22 هاووڵاتی به‌پیێ رێنماییه‌كانی زه‌وی سندوقی مامه‌ڵه‌كانییان ته‌واو كراوه، نێزیكه‌ی 26 هاووڵاتیش به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رجی زه‌وی سندوقی مامه‌ڵه‌كانییان ره‌تكراوه‌ته‌وه”.
هه‌روه‌ها گووتیشی، له قۆناغی دووه‌م 50 هاووڵاتی داواكارییان پێشكه‌ش كردووه، له‌وانه 24 هاووڵاتی مامه‌ڵه‌كانییان دروسته‌و رێكاره‌كانیان ته‌واو كردووه‌و دراوه‌ته لیژنه‌ی خه‌ملاندن، دوای هه‌موو رێكاره یاساییه‌كان ده‌توانن ده‌ست به دروستكردنی خانوو بكه‌ن.
له‌باره‌ی مه‌رج و رێنماییه‌كانی زه‌وی سندوقی و وه‌رگرتنی بڕی پاره له هاووڵاتییان سه‌رۆكی شاره‌وانی گووتی: “یه‌كێك له مه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كانی زه‌وی سندوقی، ده‌بێت زه‌وییه‌كه سێ لای خانوو بێت، به‌ڵام ئێمه له‌وه‌شدا كار ئاسانیمان بۆ هاووڵاتییان كردووه”. زیاتر روونیكرده‌وه، وه‌رگرتنی بڕی پاره له هاووڵاتییان به پێی شوێن و ڕووبه‌ری زه‌وییه‌كه‌و خزمه‌تگوزاری گه‌ڕه‌كه‌كه له‌لایه‌ن لیژنه دیاری ده‌كرێت.
لای خۆیه‌وه چنار ئیبڕاهیم، تێبینه‌ری تۆماركردنی خانووبه‌ره‌ی ڕواندز به وه‌كاله‌ت له‌مباره‌یه‌وه گووتی: “زه‌وی سندوقی به‌پێی رێنماییه‌كان ته‌نیا بۆ نیشته‌جێبوون رێگه‌ی پێ ده‌درێت، بۆ موڵكی بازرگانی نابێ، دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتی رێكاره یاساییه‌كانی ته‌واو كرد، له‌لایه‌ن شاره‌وانی به نوسراوی فه‌رمی ده‌درێته تاپۆ، دوای ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانییان، به‌ناوی خاوه‌نه‌كه‌ی تۆمار ده‌كرێ”.