زاری كرمانجی :
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان وەڵامی محەممەد باقری سوپاسالاری ئێرانی دایەوە كە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەڤانیدا ڕایگەیاندبوو، هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران زانیاریی وردیان لەبارەی بنكە سەربازییەكانی هەریر، هەولێر و دهۆك لە عێراق هەیە، بەڵام هێزەكانمان ئێستا تەنیا هێرش دەكەنە سەر جوداخوازەكان و لەو بڕگەیەدا هیچ جووڵەیەكمان بەرامبەر ئەمریكا نابێت.
لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە:” بە هیچ شێوەیەك و هیچ كاتێك، حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر پێشێلكردنی سەروەری خاك و ئەنجامدانی ئەو هێرشانە ناداوە و بە تووندیش سەركۆنەیان دەكەین “،
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەشی گووت:” نوێنەر و شاندە ئێرانییەكان لە كۆبوونەوەكان و لە راگەیاندنەكانیش، بە ئاشكرا و بەردەوام هەڕەشەی لێدانی بنكەكانی ئۆپۆزیسیۆن و بنكەكانی ئەمریكایان كردووە، لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەكانیش ئاگاداری ئەو گەف و هەڕەشانە بوون”.