پشتیوان کەریم-سۆران:
بەڕێوەبەری سەرچاوە ئاویەکانی ئیدارەی سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خاوەن شەش ڕووبارە هەر رووبارێکیش چەندین لق پێکدێنن، کۆی ڕووبارەکان تێپەڕ دەبن بەسەر تەواوی قەزاو ناحیەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
تاریق خالید حسین، بەڕێوەبەری سەرچاوە ئاوییەکانی سۆران، هێمای بۆ ئەوەشکرد” ئەم ڕووبارانەی لەناوچەکە هەن بریتین لە ڕووبارەکانی(شین، رەشاوە، رووکۆچک، باڵەکیان، بەرازگر، کاولۆکان) نیوەی ڕووبارەکان کەوتوونەتە قەزای مێرگەسۆر، هەروەها قەزای ناوەندی سۆران و سیدەکان دوو رووبار پێکدێنن، قەزای رواندزو چۆمانیش رووبارێکیان هەیە، قەزای خەلیفانیش بێ رووبارە، سەرجەمی رووبارەکانیش دەڕژێنە ناو زێی گەورە لەسنووری بادینان.”